له پاش چوار ساڵ گفت‌وگۆی تێروته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ 66000 که‌س و زیاتر له 200 پسپۆر‌و شاره‌زا، ڕێکخراوی پرۆژه‌ی داد له جیهان، فه‌هره‌ستی رێنومایی ده‌سته‌ڵاتی یاسا بۆ ساڵی 2011 بڵاوکرده‌وه که زانیاری نوێ به‌رده‌ست ده‌نێت وه ریزبه‌ندی وڵاتان ده‌کات به‌پێی لایه‌نه گرنگه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی یاسا، بۆ نمونه به‌رپرسیارێتی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌کان، ئایا داد به‌رقه‌راره، ئایا مافه‌کان پاراستراون، ئایا ڕێگا له تاوان و گه‌نده‌ڵی گیراوه؟
ڕاپۆرته‌که ئێرانی له خواره‌وه‌ی لیستی وڵاتانی جیهان داناوه له پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ واته له ئاستی جیهان، ئێران 59هه‌م وڵاته له نێو 66 وڵاتاندا و دوا وڵاته له هه‌رێمه‌که‌دا. به پێی ڕاپۆرته‌که، ئێران کۆسپی جددی له‌به‌رده‌مه بۆ به‌هێزکردنی ده‌سته‌ڵاتی یاسا. به‌شی داسه‌پاندنی یاسا زۆر جاران وه‌ک ئامێر به‌کار ده‌هێندرێت بۆ پێشێلکاریه‌کان و له خزمه‌تی کاربه‌ده‌سته باڵاکاندایه.
خه‌رجی پرۆژه‌ی داد له جیهان له لایه‌ن بنیادی بیڵ و مله‌ندا گێتس دابێن کراوه که له لایه‌ن میلیاردێری مایکرۆسۆفت بێڵ گه‌یتس دامه‌زراوه.
باشه ڕای ئێوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی بنچینه‌یی وڵاتیان له ئێران چین؟ ئایا خودی کاربه‌ده‌ستانی داسه‌پاندنی یاسا چ ڕۆڵیان گێڕاوه له پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کاندا؟ ڕات له‌سه‌ر ڕاده‌ی گه‌نده‌ڵی له وڵات‌دا چیـیه؟