یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆکانی به‌دژی سوریا په‌ره پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بکاته ئامانج له‌به‌ر پشتیوانیکردن له هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له ‘سه‌رکوتکردنی ناڕازیان’ له‌م وڵاته. له بڵاوکراوه‌ی ڕه‌سمیدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هێزی قودس پشتیوانی ئامێر‌و ته‌کنیکی داوه‌ته هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی.
ئه‌م یه‌کێتیـیه، ناوی 15 تاکه‌که‌س و5 دامه‌زراو که په‌یوه‌ندیان به سوپای قودسه‌وه هه‌یه، خستۆته ناو ڕیزی تازه‌ی سزاکان له په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌کانی سوریا.
لێسی ئۆڵسن شاره‌زای باڵای ڕێبازه له ناوه‌ندی کۆنتڕۆل و پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ک بنکه له واشنتن ده‌ڵێت به داخه‌وه ئه‌و بڕیاره یارمه‌تی گه‌لی سوریا نادات که هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر شۆرشه‌که‌یان، به‌ڵام هێندێک گوشاری زیاتر له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا ده‌خاته سه‌ر ڕژێمی سوریا و ئه‌وه‌ش هۆیه‌کی تره که ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆی هه‌یه له کۆتاییدا بڕیارێک په‌سند بکات و گوشار بخاته سه‌ر ڕژێمی سوریا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له سه‌رکوتکرانی گه‌لی سه‌رهه‌ڵداوی سوریا له لایه‌ن ڕژێمه‌که‌یان، ئۆڵسن ده‌ڵێت ئێران که خۆی گورج و گۆڵ و سه‌خت سه‌رهه‌ڵدانی ناو وڵاته‌که‌ی خۆی(له ساڵی2009) سه‌رکوت کرد ئێستا به سوریا ده‌ڵێت تۆش هه‌ر به هه‌مان ڕێگادا بڕۆ به‌ڵام گه‌لی سوریا کۆڵی نه‌داوه و به پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێران کراوه و په‌یامی ناخۆش بووه بۆ ئێران که ده‌خوازیت مسۆگه‌ری بکات سه‌رهه‌ڵدانه‌که تێک بشکێنێت ئه‌گینا بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ناو ئێرانیش ده‌ست پێده‌کات.
لێسی ئۆڵسن ده‌ڵێت که‌وتنی ڕژێم نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران و ئامانجه‌کانی له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت به‌ڵکو کاریگه‌ری به‌سه‌ر نفوزی ئێران له ناوچه‌که ده‌بێت، ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆی ئێرانیش ده‌بێت. بۆیه ئه‌و شه‌ڕه بۆ ئێران زۆر تایبه‌تییه.
باشه به ڕای ئێوه ئایا ئه‌م سهزایانه هیچ گاریگه‌ریان بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاری ئێران ده‌بێت؟ ئایا ئێران ده‌ست له خۆتێوه‌ردان له کاروباری سوریا هه‌ڵده‌گرێت؟ باشه به لێکدانه‌وه‌ی ئێوه که‌وتنی ڕژێمی بشار ئه‌سه‌د چ مانایه‌کی بۆ ئێران ده‌بێت؟
One response to “مه‌ترسیه‌کانی ئێران له روخانی ڕژێمی سوریا”
سڵاو، ئه‌م کاته‌تان باش
هاوکاریی ئێران و رژێمی ده‌سته‌ڵاتداری سوریا بۆ سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. هاوکاریه‌کان له دوای ده‌ست پێکردنی شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و ئێراق ده‌ستیان پێ‌کرد و ئێران توانی له ڕێگه‌ی سوریاوه پێوه‌ندییه‌کی به هێز به شیعه‌کانی لوبنان و به‌شێک له فه‌له‌ستینیه‌کانی هاوڕای خۆیه‌وه بگرێت. ورده ورده له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوو ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی ئێران و سوریا رۆژ به‌ڕۆژ پته‌وتر ده‌بێت، به چه‌شنێک که ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که کاربه‌ده‌ستانی باڵای سوریا جگه له‌و داهاته داراییانه‌ی له وڵاتی خۆیان ده‌ستیان ده‌که‌وێت، له لایه کۆماری ئیسلامیشه‌وه مووچه‌ی به‌رچاویان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. سوریا بۆته به‌شێک له‌و هیلاله که له ده‌وری ئیسڕایل له ژێر نفووز و کاریگه‌ریی توندی ئێراندایه. ئێران له رێگه‌ی سوریاوه یارمهتهیه هه‌مه‌چه‌شنه‌کانی به ههواڵبهندانی خۆی له لوبنان و فه‌له‌ستین ده‌گه‌یه‌نێت.
ئهوسزایانهی ئه‌وروپا و ئامریکا ده‌یانخه‌نه سه‌ر سوپای قودس و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاو ناکاته سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی ئێران و سوریا، هۆکاره‌که‌یشی ئه‌وه‌یه زۆر نزیکه ئێران ته‌نیا له له رێگه‌ی تۆڕی سوپای قودسه‌وه ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ی دروست نه‌کردبێت. ئێران له رێگه‌ی به‌شینه‌وه‌ی پاره‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی داهاتی نه‌وت ره‌نگه زۆر کاری دیکه‌ی کردبێت.
به‌م حاڵه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی سوریا بکه‌وێت، پێی ئێران له ناو عه‌ره‌به سوننی و شیعه‌کانی لوبنان و فه‌له‌سیتن دا له هه‌وا ده‌مێنێته‌وه و له ئاکامدا ئه‌و ههاڵبهندانهش له ئێران بێهومێد ده‌بن و ره‌نگه مل بۆ زۆر پرۆژه‌ی چاکسازی و ئاشتیخوازانه رابکێشن. ده‌سته‌ڵاتی ئێرانیش له‌وه زیاترله ناوخۆ و ناوچه‌که‌دا ته‌ریکه دمێنێته‌وه.