ناره‌زایه‌تی ناونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی سه‌زای ئیعدامی قه‌شه‌ یوسف نادرخانی

Posted October 2nd, 2011 at 6:54 pm (UTC-5)
Leave a comment

ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ نیویۆرک له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا داوای له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێران کردووه‌ ده‌مو ده‌ست قه‌شه‌ یوسف نادرخانی ئازاد بکه‌ن و ته‌واوی گوناهه‌کانی خراونه‌ته‌ پاڵی، له‌سه‌ر لابده‌ن.  نادرخانی ئێستاله‌ گرتوخانه‌ی ڕه‌شت له‌ باکوری ئێرانه‌ به‌ تاوانی “هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ دین” کوناحکار ناسراوه‌ و سه‌زای ئیعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.  له‌ مانگی 6ی 2011، دادگای باڵایی ئێران حوکمه‌که‌ی وه‌ک خۆ هێشته‌وه‌ و گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و  بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئایینی خۆی، سه‌زاکه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت.  به‌ڕێز نادرخانی تا ئێستا به‌ به‌رده‌وامی  ئاماده‌ نه‌بووه‌ ده‌ست له‌ئایینی خۆی (مه‌سیحییه‌ت) هه‌ڵگرێت.

جێگری به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت،” ئێران یه‌کێک له‌و زۆر ده‌گمه‌ن وڵاتانه‌ی سه‌ده‌ی21 بیست و یه‌که‌ ، که‌ کاربه‌ده‌ستانی تاکه‌ که‌س ببه‌نه‌ به‌رده‌م دادگاه‌ و گوشاری بۆ بێنن له‌ نێوان ئایین و ژیانی( یه‌کێک) هه‌ڵبژێر‌ن.”

تێڕوانینی‌ ئێوه‌ چیه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌رج دانانی دادگاه‌ که‌ قه‌شه‌ نادرخانی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئایینی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌زاکه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت؟ ئایا ئێران ده‌چێته‌ ژێر گوشاری جیهانی بۆ لادانی حوکمه‌که‌؟

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.