ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی IAEA ده‌ڵێت زانیاری ‘باوه‌ڕپـێـکراوی’ هه‌یه که ئێران چه‌ند کارێـکی کردووه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
له ڕاپـۆرتێـکدا که سێشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، ئه‌م ئاژانسه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نێگه‌رانی قوڵی خۆی سه‌باره‌ت به‌و زانیاریـیانه نیشـانداوه که ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ئێران کاری له‌سه‌ر دیزاینێـکی چه‌کی ناو‌کی کردووه، له‌وانه تاقیکردنه‌وه‌ی پـێـکهاته‌کان.
چوارشه‌ممه وه‌ک کاردانه‌وه به ڕاپۆرته‌که، سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی ئێران به‌قه‌د ‘سه‌ری ده‌رزی’ له پڕۆگرامی ناو‌کی پاشگه‌ز نابێته‌وه. به پێ ئاژانسی دهنگو باسی فارس سه‌رۆکی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران ساده‌ق ئامۆلی لاریجانی گوتویه‌تی ڕاپۆرتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕاپۆرتێکی یه‌ک لایه‌نه و له ژێر کاریگه‌ری ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا دایه.
مۆسکۆ ڕه‌خنه‌ی له ڕاپـۆرته‌که گرتوه و ده‌ڵێت به مه‌به‌سـتی ڕێگه‌گرتن له چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسی بۆ کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێرانه له‌و ده‌مه‌ی هه‌لی سـازدانی وتووێژی نوێ له نێوان ئێران و هێزه جیهانیـیه‌کاندا له ئارادایه.
له هه‌مانکاتدا، له ناو ئیسرائیل مشت‌و مهر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئیسرائیل ده‌ست له په‌لاماری له‌شکری بدات؟
باشه ئایا بژاری له‌شکری چاکترین بژاره له‌به‌رده‌م ئیسرائیل؟ ئه‌گه‌ر بێت‌و ئیسرائیل په‌لاماری سازگه ناوکیه‌کانی ئێران بدات، ئێرانیش وڵام بداته‌وه و له ئاکام ئایا ئه‌مه‌ریکاش ناکه‌وێته ناو شه‌ڕێکی نه‌خوازراوه‌وه؟
ئایا هێشتاش ده‌رفه‌تی دیپلۆماسی ماوه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئێران؟ ئایا سه‌پاندنی سزای نوێ هه‌روه‌ک هێزه‌کانی ڕۆژئاوا هوشداری ده‌ده‌ن چاکترین بژاره بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له ئێران بگرێت چه‌کی ناو‌کی وه‌ده‌ست نه‌هێنێت؟
ئایا کار له کار ترازاوه و ئیڕان پڕۆگرامی ناو‌کی تا ئه‌و ئاسته به پێشه‌وه بردووه که هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نیه؟