یه‌کێتی ئه‌وروپا سزا ئابوریه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئێران توندکردووه به هۆی” نیگه‌رانیه‌کانی جیدی و قوڵی” له‌مه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری تاران.
وه‌زیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له کۆبونه‌وه‌یه‌کی شاری برۆکسل رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی سزاکان له‌سه‌ر ئێران فراوانتر بکرێن.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن سزاکان180 له بهرپـرسانو کۆمپانیـیه ئێرانیـیه‌کان ده‌گرێته‌وه.
زلهێزانی خۆرئاوا گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران وا له هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکیدابێت، هه‌رچه‌نده تاران ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی سیناتۆرانی ئه‌مه‌ریکا یه‌کده‌نگ بڕیارێکی په‌سند کردوه بۆ دانانی سه‌زای نوێ به‌سه‌ر ئێران به ئامانجی خستنه په‌راوێز و په‌کخستنی بانکی ناوه‌ندی ئێران. هه‌ر 100 سیناتۆر ده‌نگی ‘به‌ڵێ’ یان به بڕیارکه‌دا . سیناتۆری کۆماری مارک کورک نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئهلهنۆی گوتی،” بانکی ناوه‌ندی دڵ‌و گیانی تۆڕی تیرۆره، هی به‌رهه‌م هێنانی ناوکییه، هی پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مڕۆڤه، و هی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی تره به تایبه‌تی له سوریا.” به پێ ئه‌م بڕیارهێ سه‌نه‌ت، هه‌ر کارداری یاخود دامه‌زراوی دراوی دانوساندنی له‌گه‌ڵ بانکی ناوندی ئێران هه‌بێت ده‌ستی له بازاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بڕێت. گوشاری زیاتری ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران پاش ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی IAEA دێت که گوتی زانیاری ‘باوه‌ڕپـێـکراوی’ هه‌یه که ئێران چه‌ند کارێـکی کردووه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی.
هه‌ر جارێک سه‌زا ناونه‌ته‌وییه‌کان له‌سه‌ر تاران توند ده‌کرێن پرسیار ئه‌وه‌یه باشه سه‌زاکان چ کاریگه‌ری پشت شکێنیان به‌سه‌ر ئه‌م ڕژێمه ده‌بێت؟ ئایا زه‌بریان ئه‌وه‌تۆ ده‌بێت بتوانهن چۆک به ڕژێم دابده‌ن و ڕه‌فتاری ڕژێم بگۆڕهن؟