سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له په‌یامی نۆرۆزیدا ڕوی کرده گه‌لی ئێران و گوتی ئه‌م پشودانه له کاتێکدا دادێت که گرژی نێوان هه‌ردو ووڵاتان به‌رده‌وامه. سه‌رۆک گوتی،” هیچ هۆکارێک نیه بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئێران لێک دوربکهوهنهوه.” سه‌رۆک گوتیشی به هۆی کرداره‌کانی ڕژێمی ئێران، په‌رده‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنی به دۆری ئێران‌دا کێشراوه- واته به‌ربه‌ستێک که ڕێگه‌گر بووه له گه‌یشتنی زانیاری و بیروراکان بۆ ناو ووڵات و ڕێگه به پاش ماوه‌ی جیهان نادات خێر له به‌هره‌ی گه‌لی ئێران ببینن.
ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆک ئاراسته‌ی گه‌لی ئێران کرا و له کاتێکدا هات که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ئێران به دوژمنی ژماره یه‌کی ئه‌مه‌ریکا له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش به پێی ڕاوه‌رگرتنێکی کۆمپانیای ڕاپرسی گالۆپ که له مانگی 2ی ئه‌مساڵ وه‌رگیرابو. ڕاوه‌رگرتنه‌که ده‌ری ده‌خات له سه‌دا 32ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان گوتیان ئێران گه‌وره‌ترین دوژمنه ڕوبه‌ڕوی ئه‌مه‌ریکایه(ساڵی پار له سه‌دا 25 بو).
له‌وه‌تای ساڵی 2005 ڕاوه‌رگرتنی گالوپ، ئێرانی به یه‌که‌م دوژمنی ئه‌مه‌ریکا له قه‌ڵه‌م داوه. گالوپ هۆی ئه‌مه بۆ هه‌وڵی ئێران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی توانای ناو‌کی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه که هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا ئیسرائیل ده‌کات و شیانی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌توانیت پێشی هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه بگرێت و بێ گومان(به‌رزبونه‌وه‌ی) نرخی بێنزین هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بۆچونی نێگتیڤیان به‌رامبه‌ر به ئێران هه‌یه.
باشه به ڕای ئێوه هۆکاره‌کان چین بونه‌ته مایه‌ی دورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئێران؟
ئایا گه‌لانی ئێران چۆن ده‌توانن پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان هه‌بێت؟
ئایا ئێڕانیه‌کان چۆن ده‌ڕواننه ئه‌مه‌ریکا؟ به دۆست دێبینن یان به دوژمن؟
ئایا ئه‌و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ئه‌نترنێت کردویه‌ته‌وه هیچ کاریگه‌ری هه‌بووه؟
ئایا کێشه‌ی ئه‌مه‌ریکاو ئێران ته‌نیا پروگرامی مشت‌و مڕ له‌سه‌ری ناو‌کی ئێرانه؟ باشه پێشێلکارییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن ئێران چ دۆر ده‌بینن؟