ژماره‌یه‌ک له شاره‌زایانی باڵای کاروباری ئاسایش(هی هه‌ردو پارتی کۆماری و دێموکرات) که پێکهاتووه له دیپلۆماتانی پێش‌و و ڕێبه‌رانی له‌شکری خانه‌نشین بوو و پسپۆرانی بواری زانیاری توێژینه‌ویه‌کی تێر و ته‌سه‌لیان بڵاوکردۆته‌وه له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی هێرشی ئاسمانی به‌دژی ئێران. کۆمه‌ڵه‌که هوشداری ده‌دات که بنچینه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ورد سه‌باره‌ت به شیانی به‌کارهێنانی هێز به‌دژی ئێران له ناوه‌نده‌کانی مشتومری گشتی له ئارادا نیه.
که‌سایه‌تی ناوداری وه‌ک برێنت سکوکرافت، چاک هێگل، لی ههملتن، زبیگنیێڤ برزێزنسکی، جهنێراڵ ئانتۆنی زینی، بالیۆز تامس پیکیرنگ و بالیۆز ویلیا‌م لوێر ڕاپۆرته‌که‌یان واژو کردوه.
به پێ ڕاپۆرته‌که، په‌لاماری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت گرنگترین سازگه ناوکیه‌کانی ئێران وێران بکات به‌ڵام ته‌نیا بۆ ماوه‌ی چوارساڵ ده‌ست وێڕاگه‌یشتنی ئێران به بۆمبی ئه‌تۆم وه‌پاش ده‌دات و بۆی هه‌یه په‌لاماری له‌شکری ببێته مایه‌ی پێدابونی گرژی له ناو ئێران و به‌تاڵ بونی خه‌زێنه‌ی، به‌ڵام له هه‌مانکات بیانو بداته ده‌ست تاران هه‌رچۆنێک بێت بۆمبی ئه‌تۆم سازبکات.
بالیۆزی پێشوی ئه‌مه‌ریکا ویلیا‌م لوێر له گفتوگۆی تایبه‌تی
له گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که یه‌کێک له نوسه‌رانی ئه‌م ڕاپۆرته‌یه ده‌ڵیت له ڕاپۆرته‌که گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاکامه که ئه‌گه‌ر په‌لاماری ئێران بدرێت زۆر له گویینه بۆ پاراستنی خۆیان بڵێن پێویسته بۆمب دروست بکه‌ین. ئه‌و ده‌ڵێت،” به پێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه ئه‌مرۆکه هێشتا بریاریان نه‌داوه چه‌کی ناو‌کی دروست بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه بریار بده‌ین بۆمبارانیان بکه‌ین، هانده‌ده‌رێن سه‌خت کار بکه‌ن و به خێراتر بۆمبه‌که سازبکه‌ن.”
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سوده‌کانی لێدانی ئێران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌لاماری ئێران بده‌ین به دڵنیایی پرۆگرامی بۆ چه‌ندین ساڵان وه‌پاش ده‌دات و نیشانی وڵاتانی هه‌رێم به تایبه‌تی ولاتانی عه‌ره‌بی سوننی هاوپه‌یمان ده‌دات که ئێمه نیگه‌رانین و ئامادێن ده‌ست به‌کار بین بۆ پاراستنیان له ده‌ست ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی و نیشانی جیهان ده‌دین ئێمه جددین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بلاونهبونهوهی چه‌کی ناو‌کی. ئه‌و ده‌شڵێت مه‌به‌ست له‌و ڕاپۆرته ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ندی بکرێت زانیارییه‌کان بخرێنه ڕو سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران.
خوێنه‌ری به‌ڕیز،
ڕای ئێوه به‌رامبه‌ر به‌م ڕاپۆرته چیه؟ ئایا ئێوه‌ش کۆکه‌ن له گه‌ڵ ئه‌نجامه‌کانی ڕاپۆرته‌که؟ ئایا لێدانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به‌دژی ئێران کاریگه‌ری ته‌نیا بۆ چوارساڵ له سه‌ر پراۆگرامی ناو‌کی ئێران ده‌بێت؟ ئایا حکومه‌تی ئێران زیاتریش گه‌لی خۆی دهچهوسێنیتوه هه‌روه‌ک ڕاپۆرته‌که باس ده‌کات؟ ده‌گوترێت ئه‌مه‌ریکا ده‌رسی له باری عێراق وه‌رگرتوه و وا به هاسانی بژاری له‌شکری به ڕێگه چاره‌ی پروگرامی ناو‌کی نازانیت؟