من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه واته نیزیکه‌ێ پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کو‌ردی. له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه. سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه ماڵبات و خێزان. ئێستا به به‌رده‌وامی یه‌کێکه له میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته سه‌ر ڕوداوه سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له توێژینه‌وه ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.
مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته.