به پێی ماڵپه‌ڕی ‘ کلمه’ گرتووانی سیاسی ژن که له ڕۆژانی ڕابردوو بۆ گرتووخانه‌ی قرچک وه‌رامین گواستراونه‌ته‌وه نامه‌یه‌کیان بۆ ڕای گشتی ئێران و ناوه‌نده‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رتانسه‌ری جیهان بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده پێشتر له گرتووخانه‌ی ‘ ڕه‌جایی شهر’ له بارێکی یه‌کجار زۆر ناخۆشدا بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له گرتووخانه‌ی قرچک وه‌رامین ده‌بینن ناچێته خه‌یاڵ و هزری مرۆڤ و ئه‌م باره “به‌دووره له که‌رامه‌تی مرۆڤ” وه ده‌ڵێن له خۆمان پرسیار ده‌که‌ین باشه له چ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا هێندێک پیاوی باتوم به‌ده‌ست ده‌کرێن به پاسه‌وانانی ژنانی به‌ندکراو به ئامانجی لێدان.
ئاسۆ ساڵح ڕۆژنامه‌وان و بزاڤکاری مافه‌کانی مرۆڤ ئێستا له سوید ده‌ژیت باسی باری خه‌راپی گرتووخانه‌کانی ئێران ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت هێشتا دیار نیـیه چه‌ند که‌س بۆ ئه‌و گرتووخانه‌یه گواستراونه‌ته‌وه به‌ڵام ژماره‌که له 150 که‌سه‌وه هه‌یه بۆ 600 که‌س که گوایه گوازراونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه که ئه‌م ژنانه زۆربه‌ی له گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شار بوون که پاش داخرانی بۆ قرچک-ی وه‌رامین گوازرانه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت به پێی بنه‌ماڵه‌ی گرتووه‌کان، ئه‌وه‌ی که بچوکترین په‌یوه‌ندی به مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌بێت له‌وێ وه‌به‌رچاو ناگیرێت.
به بۆچونی ئێوه ئایا کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت کارێک بکات بۆ باشترکردنی باری گرتووخانه‌کانی ئێران؟ یا خود به هاواری گرتووانهوه بچێت و له‌م باره ناخۆشه رزگاریان بکات؟
ئاسۆ به‌م شێوه‌یه وڵامی پرسیاره‌که ده‌داته‌وه.