به‌م دواییانه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و کاروباری جیهان مایکل پۆزنر له شایه‌تی دانی له به‌رده‌م کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه دهروهیـیهکانی سه‌نه‌ت گوتی” نزیک به دوو ساڵ له پاش هه‌ڵبژاردنی مشتومه‌ڕ له‌سه‌ری سه‌رکۆماری ئێران، کاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌رده‌وامن له هه‌راسانکردن، ده‌ستگیرکردنی له‌خۆڕا، ئه‌شکه‌نجه‌دان و زیندانیکردنی هاووڵاتیانیان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتیانی ئێمه. به‌داخه‌وه باره‌که خه‌راپتری لێهاتووه له یه‌که‌م مانگه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2011 به هاوبه‌ری له‌گه‌ڵ ساڵی پار.
پۆزنر گوتی له کاتێکدا ڕێبه‌رانی ئێران په‌ره‌یان به تاکتیکه چه‌وسێنه‌ره‌کانی داوه، ئێمه هه‌وڵه‌کانمان چڕتر کردووه بۆ به‌رهه‌ڵستیکردنی پێشێلکاریه قێزه‌وه‌نه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه. سه‌رۆک ئۆباما و وه‌زیری ده‌ره‌وه هێله‌ری کلنتن به‌رده‌وام وهدهنگهوه هاتوون له‌بری سه‌ده‌ها قوربانی له ئێران که له ده‌ستی حکومه‌ته‌که‌یان ده‌ناڵێنن. ڕێبه‌رانی تری جیهانیش هه‌وڵی هاوشێوه‌یان داوه. گوتی ئێمه 10 کاربه‌ده‌ستی ئێرانیمان له‌به‌ر پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ کردۆته ئامانجی گه‌مارۆکان.(به پـێی بڕیارێک) که داوا ده‌کات ئێمه چالاکانه هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئامانجی شیاو ده‌دێن.
ئه‌و گوتیشی،” ئێمه به‌رده‌وام داوا له وڵاتانی تریش ده‌که‌ێن ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی تیشک بخه‌نه سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی زه‌ق و ئاشکرای مافه‌کانی مرۆڤ.”
له لایه‌کی تره‌وه له ڕاپۆرتێکی که ئه‌منستی ئهنترنشناڵ به‌م دواییانه بڵاوی کردۆته‌وه داوا له حکومه‌تی ئێران ده‌کات ده‌ست له سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڵگرێت وه به ته‌واوه‌تی ئه‌رکه‌کانی به پـێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ جێبه‌جێ بکات. به تایبه‌تی ئه‌منستی له ناو شتی تر داوا ده‌کات ته‌واوی ده‌ستگیرکراوه‌کان و گرتووه‌کان له هه‌ر شێوه‌یه‌کی ئه‌شکه‌نجه و به‌دڕه‌فتاری بپارێزهن.
ئێوه خوێنه‌رانی به‌ڕێز، ئایا پـێتان وایه گوشاری کۆمه‌ڵگای جیهان بتوانێت گاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌فتاری ڕژێمی ئێران هه‌بێت یان هه‌روه‌ک پۆزنر گوتی ڕژێم له پشتگوێ خستنی داواکانی وڵاتیـیانی خوێ به‌رده‌وام ده‌بێت؟