باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا سوزن ڕایس له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌رنگانی سێ شه‌ممه گوتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵگه‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به پشتیوانی چالاکی ئێران بۆ حکومه‌تی سوریا له سه‌رکوتکردنی زۆر خه‌راپ و قێزه‌وه‌نی خۆنیشانده‌رانی ئاشتیخواز. ڕایس گوتی ” له جیاتی ئه‌وه‌ی گوێ له خه‌ڵکی خۆی ڕابگریت، سه‌رۆک ئه‌سه‌د بێ بنه‌ما و ناڕه‌وا لۆمه‌ی بێگانه‌کان ده‌کات و له‌هامانکاتدا داوای یارمه‌تی ئێران ده‌کات بۆ سه‌رکوتکردنی وڵاتیانی سوریا بههمان شێوازی دڵره‌قانه‌ی له لایه‌ن ڕژێمی ئێران به‌کار هاتووه.”
ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌وی ئێران ڕامین مهمانپه‌ره‌ست ڕه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ئه‌مانه شه‌ڕی ڕه‌وانی و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌مه‌ریکان.”
له لایه‌کی تره‌وه چوارشه‌ممه و ه به پێ ئاژانسی دهنگو باسی فڕانس پرێس، وه‌زیری ده‌روه‌وی میسر ڕای گه‌یاند مانگی داهاتوو چاوی به هاوتای ئێرانی ده‌که‌وێت تا باس بکه‌ن چۆن لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوی له پێوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات که زیاتر له 30 ساڵه ئاڵۆز بووه ههڵبدهنههوه.
شایانی باسه ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ژێر ده‌ستهه‌ڵاتی سوننه له هه‌رێمی که‌نداو—عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌حرێن،ئیماراتی یه‌کگرتوی عه‌ره‌ب، کوێت، قه‌ته‌ر و عمان له چه‌ندین هه‌فته‌ی ڕابوردو نیگه‌رانیان سه‌باره‌ت به ئێران ده‌ربریوه وه تاوانباریان کردووه به ده‌ست تێوه‌ردان ده کاروباری ناوخۆیان.
پرسیار بۆ تۆی به‌ڕێز، باشه چۆن ڕۆڵی ئێران هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت له ههكسوکهوت کردن له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کانی ناوچه‌که؟ ئایا ئێران به‌م سیاسه‌ته‌ی ده‌خوازێت سه‌رنج له کێشه‌کانی ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه بگوازێته‌وه؟
One response to “باڵوێز ڕایس: ئه‌مریکا به‌ڵگه‌ی له ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له سه‌رکوتکردنه‌کان له سوریا داهه‌یه.”
ئه وه سه ره تایه کی نوێی سیناریۆ سیاسیه کانی ناوچه که ن،،،له م ساتانه دا که سه رانی ئسلامی توند ره وه کان کۆتای‌یان هات،،ده بیت شیوه یه کی تری ئه م ستراتیژه به رێوه بچێت،،،بی گومان بۆزیاتر دابین کردنی به رژه وه ندیه کانی رۆژ ئاوایه کان،ئه گه ری زۆر هه یه که شه ری مه زهه بی روی ناوچه ک بگرێته وه
که له ئستادا وولاتی ئێران،جه مسه ری سه ره کی ئه و هاوکێشه یه یه،،ده بێت شه ری نێوان شیعه و سونه
سنوره کانی زیاتر به ر فراوان بکرێت،،،که سعودیه و کویت و ئمارات و پاکستان و لوبنان و یه مه ن و
به حره ین و زۆر وولاتی تر ده گرێته وه،،،ئه مسیناریۆیه ده مان گێرێته وه بۆ 500 سالی رابوردی ئه و‌روپا
که رینیسانسایان ده ست پیكرد،،ده بێت گه لانی ناوچه که ئاگادار بن له وه ی،،،که پێکه وه ژیانی پێک هاتنی
نه ته وه کان،،زامن کردنی،،ئاسوده ی و زۆری به ر هه م و یه کسانیی له دابه ش کردندا
سه ر که وتن بۆ نه ته وه چه وساوه کان