Showing Archived Posts

  • Page 2 of 2
  • <
  • 1
  • 2

سکاڵای گرتووانی سیاسی ژن له‌ ئێران له‌ خه‌راپی باری گرتووخانه‌ی قرچک وه‌رامین

Posted May 10th, 2011 at 1:57 pm (UTC-5)
Leave a comment

به‌ پێ ماڵپه‌ری ‘کلمه‌’ گرتووانی سیاسی ژ‌ن که‌ له‌ ڕۆژانی ڕابوردو بۆ گرتووخانه‌ی قرچک‌ وه‌رامین گواستراونه‌ته‌وه‌ نامه‌یه‌کیان بۆ ڕای گشتی ئێران و ناوه‌نده‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ سه‌رتانسه‌ری جیهان بڵاوکردۆته‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده‌ پێشتر له‌ گرتووخانه‌ی ‘ ڕه‌جایی شهر’ له‌ بارێکی یه‌کجار زۆر ناخۆشدا بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ گرتووخانه‌ی قرچک وه‌رامین ده‌بینن ناچێته‌ خه‌یاڵ و […]

ئێران و پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ

Posted March 11th, 2011 at 7:39 pm (UTC-5)
Leave a comment

زۆر جار ڕه‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی ڕۆژئاوا به‌ تایبه‌تی ئی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌گیرێت که‌ له‌به‌ر پڕۆگرامی مشت و مه‌ڕ له‌سه‌ری  ناووکی ئێران به‌ گوێره‌ی پێوست  باسی پێ شیلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ ناکرێت.   ڕای تۆ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ چیه‌؟

  • Page 2 of 2
  • <
  • 1
  • 2

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.