ناره‌زایه‌تی ناونه‌ته‌وه‌یی له‌دژی سه‌زای ئیعدامی قه‌شه‌ یوسف نادرخانی

Posted October 2nd, 2011 at 6:54 pm (UTC-5)
Leave a comment

ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه‌ له‌ نیویۆرک له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا داوای له‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێران کردووه‌ ده‌مو ده‌ست قه‌شه‌ یوسف نادرخانی ئازاد بکه‌ن و ته‌واوی گوناهه‌کانی خراونه‌ته‌ پاڵی، له‌سه‌ر لابده‌ن.  نادرخانی ئێستاله‌ گرتوخانه‌ی ڕه‌شت له‌ باکوری ئێرانه‌ به‌ تاوانی “هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ دین” کوناحکار ناسراوه‌ و سه‌زای ئیعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.  له‌ مانگی 6ی 2011، دادگای باڵایی ئێران حوکمه‌که‌ی وه‌ک خۆ هێشته‌وه‌ و گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و  بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئایینی خۆی، سه‌زاکه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت.  به‌ڕێز نادرخانی تا ئێستا به‌ به‌رده‌وامی  ئاماده‌ نه‌بووه‌ ده‌ست له‌ئایینی خۆی (مه‌سیحییه‌ت) هه‌ڵگرێت.

جێگری به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هی ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت،” ئێران یه‌کێک له‌و زۆر ده‌گمه‌ن وڵاتانه‌ی سه‌ده‌ی21 بیست و یه‌که‌ ، که‌ کاربه‌ده‌ستانی تاکه‌ که‌س ببه‌نه‌ به‌رده‌م دادگاه‌ و گوشاری بۆ بێنن له‌ نێوان ئایین و ژیانی( یه‌کێک) هه‌ڵبژێر‌ن.”

تێڕوانینی‌ ئێوه‌ چیه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌رج دانانی دادگاه‌ که‌ قه‌شه‌ نادرخانی بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئایینی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌زاکه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت؟ ئایا ئێران ده‌چێته‌ ژێر گوشاری جیهانی بۆ لادانی حوکمه‌که‌؟

مه‌ترسیه‌کانی ئێران له‌ روخانی ڕژێمی سو‌ریا

Posted August 26th, 2011 at 11:34 am (UTC-5)
1 comment

یه‌کێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆکانی به‌دژی سوریا په‌ره‌ پێداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران بکاته‌ ئامانج له‌به‌ر پشتیوانیکردن له‌ هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا له‌ ‘سه‌رکوتکردنی ناڕازیان’ له‌م وڵاته‌.  له‌ بڵاوکراوه‌ی ڕه‌سمیدا، یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت هێزی قودس پشتیوانی ئامێرو ته‌کنیکی داوه‌ته‌ هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌ی خۆپێشاندانی مه‌ده‌نی.

ئه‌م یه‌کێتیـیه‌‌، ناوی 15 تاکه‌که‌س و5 دامه‌زراو که‌ په‌یوه‌ندیان به‌ سوپای قودسه‌وه‌ هه‌یه‌، خستۆته‌ ناو ڕیزی تازه‌ی سزاکان له‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕووداوه‌کانی سوریا.

لێسی ئۆڵسن شاره‌زای باڵای ڕێبازه له‌ ناوه‌ندی کۆنتڕۆل و پێشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ک بنکه‌ له‌ واشنتن ده‌ڵێت به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و بڕیاره‌ یارمه‌تی گه‌لی سوریا نادات که‌ هێشتا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر شۆرشه‌که‌یان، به‌ڵام هێندێک گوشاری زیاتر له‌ لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاوا ده‌خاته‌ سه‌ر ڕژێمی سوریا و ئه‌وه‌ش هۆیه‌کی تره‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆی هه‌یه‌ له‌ کۆتاییدا بڕیارێک په‌سند بکات و گوشار بخاته‌ سه‌ر ڕژێمی سوریا.

هه‌روه‌ها ‌سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی ئێران له‌ سه‌رکوتکرانی گه‌لی سه‌رهه‌ڵداوی سوریا له‌ لایه‌ن ڕژێمه‌که‌یان، ئۆڵسن ده‌ڵێت ئێران که‌ خۆی گورج و گۆڵ و سه‌خت سه‌رهه‌ڵدانی ناو وڵاته‌که‌ی خۆی(له‌ ساڵی2009) سه‌رکوت کرد ئێستا به‌ سوریا ده‌ڵێت تۆش هه‌ر به‌ هه‌مان ڕێگادا بڕۆ به‌ڵام گه‌لی سوریا کۆڵی نه‌داوه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێران کراوه‌ و په‌یامی ناخۆش بووه‌ بۆ ئێران که‌ ده‌خوازیت مسۆگه‌ری بکات سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ تێک بشکێنێت ئه‌گینا بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ناو ئێرانیش ده‌ست پێده‌کات.

لێسی ئۆڵسن ده‌ڵێت که‌وتنی ڕژێم نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ری به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران و ئامانجه‌کانی له‌ ناوچه‌که‌دا‌ ده‌بێت به‌ڵکو کاریگه‌ری به‌سه‌ر نفوزی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێت، ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆی ئێرانیش ده‌بێت.  بۆیه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ بۆ ئێران زۆر تایبه‌تییه.

باشه‌ به‌ ڕای ئێوه‌ ئایا ئه‌م سه‌زایانه‌ هیچ گاریگه‌ریان بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاری ئێران ده‌بێت؟ ئایا ئێران ده‌ست له‌ خۆتێوه‌ردان له‌ کاروباری سوریا هه‌ڵده‌گرێت؟ باشه‌ به‌ لێکدانه‌وه‌ی ئێوه‌ که‌وتنی ڕژێمی بشار ئه‌سه‌د چ مانایه‌کی بۆ ئێران ده‌بێت؟

ئێران و مه‌ترسیه‌کانی له‌ روخانی ڕژێمی سو‌ریا؟!

Posted August 26th, 2011 at 11:26 am (UTC-5)

ڕۆسته‌م قاسمی له‌ پیشه‌ی پاسداریه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئۆپێک؟

Posted July 28th, 2011 at 3:47 pm (UTC-5)
1 comment

مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رکۆماری ئێران ناوی ڕۆسته‌م قاسمی سه‌رکرده‌ی قه‌رارگای خاته‌م ئه‌لانبیا( باسکی په‌یمانکاری سوپای پاسداران) وه‌ک بژاری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت ناردۆته‌ پارله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی متمانه‌ی پێ بدرێت.

ئه‌گه‌ر بێتو پارله‌مان ده‌نگی پێ بدات، قاسمی که‌ که‌وتۆته‌ به‌ر سزای هێزه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌بێته‌ سێهه‌م ئێرانی به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک له‌1 ساڵدا و ده‌بێته‌ یه‌که‌م که‌سی له‌شکری ببێته‌ به‌رپرسی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ مێژوویی هه‌بونی دا.

به‌ پێ ڕادیو فه‌ردا،‌ قه‌رارگای خاته‌م ئه‌لانبیا ئێستا خاوه‌نی ژماره‌یه‌ک قۆنترات‌ به‌ به‌های زیاتر له‌ 15 میلیارد دۆلاره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت و ڕێكخراوه‌کانی تری حکومه‌ت‌.

ده‌ست نیشانکرانی قاسمی بۆته‌ مایه‌ کاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌ لایه‌ن ده‌ز‌گاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌. ره‌زا ته‌قیزاده له‌ وتارێکی شیکردنه‌وه‌دا‌ بۆ ڕادیۆ فه‌ردا ده‌ڵێت به‌ ده‌ست نیشانکردنی پاسدار قاسمی به‌ وه‌زیری نه‌وت، حکومه‌ت ده‌ستهه‌ڵاتی ئه‌م سامانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ده‌داته‌‌ ده‌ست سوپا. نوسه‌ر کۆن کۆگلن له‌ وتارێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی تێلێگراف ده‌ڵێت دوا شتی که‌ ئێمه‌ پێویستیمان پێیه‌ بیبینین ئه‌وه‌یه‌ سه‌رکرده‌یه‌کی سوپای پاسدارانی ئێران ڕێکخراوی نه‌وتی ئۆپێک به‌ڕێوه‌ ببات.  ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ مایه‌ی نیگه‌رانیه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ کاتێکدا که‌ له‌ ئابوری جیهان له‌سه‌ر لێواری به‌سه‌ر یه‌کداته‌پینه‌.

باشه‌ به‌ڕای ئێوه‌ مه‌به‌ستی سه‌رکۆمار ئه‌حمه‌دی نژاد له‌ پێشنیازکردنی پاسدار قاسمی ببێت به‌ وه‌زیری نه‌وت چییه‌،  ئه‌ویش له‌ کاتێکدا که‌ ئێران سه‌رۆکایه‌تی به‌ گه‌ڕو دۆری ئۆپێکی له‌ ده‌ست دایه‌؟  له‌ روانگه‌ی ده‌ره‌وه‌، به‌ ڕای من ئێران  باری ئاڵۆزاوی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانێت تا نفوزی به‌ سه‌ر بازاری نه‌وت به‌ ڕێگای ئۆپێک په‌ره‌ بداتێ.  هه‌رچه‌نده‌ هێندێک چاودێر وای بۆ ده‌چن که‌ مه‌به‌ستی ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌وه‌یه‌ سوپای پاسداران  جارێکی تر بکه‌وێته‌ لای حکومه‌ت له‌‌به‌رامبه‌ر پارله‌ماندا ئه‌گه‌ر هاتو هێندێک له‌ پارلامانته‌ره‌کان ده‌نگی بۆ نه‌ده‌ن.

باشه‌ ڕاو لێکدانه‌وه‌ی ئێوه چییه‌؟‌

عیسا سه‌حه‌رخیز: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گرتوخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ڕوده‌دات تاوان به‌ دژی مرۆڤایه‌تیه

Posted July 12th, 2011 at 1:59 pm (UTC-5)
Leave a comment

سیاسه‌تکاری  پێشوو و ڕۆژنامه‌وانی ناوداری ئێرانی عیسا سه‌حه‌رخیز له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ ڕاپۆرتنوسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران دکتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ گرتوخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی روده‌دات تاوان به‌ دژی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌و ده‌ڵێت ستراتێژی ئه‌م ڕژێمه‌، کوشتنی بێده‌نگ و هێدی هێدی‌ گرتوانی ناڕازیه‌. ئه‌وان  به‌ مه‌به‌ست بڕیاریان داوه‌ ئێمه‌ له‌ ‌ناو به‌ره‌ن و نه‌خشه‌یان بۆ مردنی خامۆشی ئێمه‌ داناوه‌، چونکه‌ له‌ زیندوبوونی ئێمه‌، ته‌نانه‌ت له‌ پشت ئه‌م دیوارو (قه‌فه‌سی زیندانیشدا) ده‌ترسن.

سه‌حه‌رخیز له‌ به‌شێکی تری نامه‌که‌یدا که‌ له‌ بڵۆگی کوڕه‌که‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و ماڵپه‌ڕه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و هی ده‌نگوباسه‌کانی ئێرانی بڵاویان کردووه‌ته‌وه‌،   به‌ دکتۆر شه‌هید ده‌ڵێت له‌ پێناو مرۆڤایه‌تی و  به‌ پێی به‌رپرسیارێتی که‌ دراوه‌ به‌ ئێوه‌، پابه‌ندن ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستتان بێت بیکه‌ن تا به‌ خێرا  ڕای گشتی جیهان له‌و کرداره‌ ناحه‌زانه‌ی له‌ گرتوخانه‌کاندا ده‌کرێن ئاگاداربکه‌نه‌وه‌.

باشه‌ به‌ ڕای ئێوه‌ ئایا ڕاپۆرتنوسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران دکتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌توانێت چ بکات تا ڕاپۆرتێکی تێرو ته‌سه‌ل له‌ سه‌ر پێشێلکارییه‌‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران  ئاماده‌ بکات؟  ئایا ئێران ڕازی ده‌بێت ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئێران و گرتوخانه‌کان بکات و‌ له‌گه‌ڵ زیندانیانی وه‌ک عیسا سه‌حه‌رخیز  و بنه‌ماڵه‌ی گرتووانی سیاسی گفتوگۆ بکات؟ ئایه‌ به‌ڕای ئێوه‌ گرنگی کاری ئه‌م کاربه‌ده‌سته‌ چی ده‌بێت بۆ باشکردنی مافه‌کانی مرۆڤ؟

بنه‌ماڵه‌ی گرتووانی سیاسی نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی ئازیزانیان له‌ گرتووخانه‌کاندا

Posted June 27th, 2011 at 3:15 pm (UTC-5)
Leave a comment

له‌ نامه‌یه‌ک بۆ ڕاپۆرت نووسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ گرتووانی سیاسی نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی ئازیزانیان  له‌ گرتووخانه‌کاندا‌.  نه‌‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌م مانگه‌ وه‌زیری پێشوی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی مه‌ڵداوی ئه‌حمه‌د شه‌هیدی ده‌ستنیشان کرد ببێت به‌ لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌مه‌ر ئێران ، که‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌ ماوه‌ی نزیک به‌ 10 ساڵ بڕیارێکی ئاوا سه‌باره‌ت به‌ ئێران بدرێت.  ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پۆستی سه‌ربه‌خۆی ڕاپۆرت نووسی تایبه‌تی له‌مه‌ڕ مافه‌کانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئێران له‌ 24ی مانگی سێ پێکهینا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی باری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران. به‌ پێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی چینی شین هوا، جێگری کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی ئێران محه‌مه‌د- که‌ریم عابدی به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئێرانی ئیرنای گوتووه‌” ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا و ڕژێمی زایۆنیست(ئیسرائیل) گه‌وره‌ترین پێشێلکارانی مافه‌کانی مرۆڤن له‌ جیهاندا،‌ ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ وڵاتانه‌ بکات له‌ بری ئێران.” ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی ئێران له‌ کاتێکدا دێت که‌ ڕێکخراوه‌کانی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤی وه‌ک ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ هۆشداریان داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌و خراپتر ڕۆیشتنی باری مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران که‌ مایه‌ی نیگه‌رانیه‌.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ باشه‌ به‌ ڕای ئێوه‌ لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌رفه‌تی پێویستی بۆ ده‌ڕه‌خسێت بتوانێت لێکۆڵینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌ پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بکات؟ ئایا ئێران رازی ده‌بێت ئه‌حمه‌د شه‌هید سه‌ردانی گرتووخانه‌کان بکات و له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی گرتووه‌کان گفت‌وگۆ بکات؟ ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌هید ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ نه‌ڕخسا، ئه‌و چ بژاری تری له‌به‌ره؟‌

بنه‌ماڵه‌ی گرتووانی سیاسی نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی ئازیزانیان له‌ گرتووخانه‌کاندا

Posted June 27th, 2011 at 3:09 pm (UTC-5)

Posted June 27th, 2011 at 3:06 pm (UTC-5)

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ باشه‌ به‌ ڕای ئێوه‌ لێکۆڵه‌ری تایبه‌تی نه‌‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌رفه‌تی پێویستی بۆ ده‌ڕه‌خسێت بتوانێت لێکۆڵینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌ پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بکات؟ ئایا ئێران رازی ده‌بێت ئه‌حمه‌د شه‌هید سه‌ردانی گرتووخانه‌کان بکات و له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی گرتووه‌کان گفت‌وگۆ بکات؟ ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌هید ئه‌م ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ نه‌ڕخسا، ئه‌و چ بژاری تری له‌به‌ره؟

پرۆژه‌ی داد له‌ جیهان: ئێران له‌ خواره‌وه‌ی لیستی وڵاتانی جیهانه‌‌ له‌ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ

Posted June 17th, 2011 at 6:40 am (UTC-5)
Leave a comment

له پاش چوار ساڵ گفت‌وگۆی تێروته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ 66000 که‌س و زیاتر له‌ 200 پسپۆرو شاره‌زا، ڕێکخراوی پرۆژه‌ی داد له‌ جیهان، فه‌هره‌ستی رێنومایی ده‌سته‌ڵاتی یاسا بۆ ساڵی 2011 بڵاوکرده‌وه‌ که‌ زانیاری نوێ به‌رده‌ست ده‌نێت وه‌ ریزبه‌ندی وڵاتان ده‌کات به‌پێی لایه‌نه‌ گرنگه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی یاسا، بۆ نمونه‌ به‌رپرسیارێتی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌کان، ئایا داد به‌رقه‌راره‌، ئایا مافه‌کان پاراستراون، ئایا ڕێگا له‌ تاوان و گه‌نده‌ڵی گیراوه‌؟ ‌

ڕاپۆرته‌که‌ ئێرانی له‌ خواره‌وه‌ی لیستی وڵاتانی جیهان داناوه‌ له‌ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ واته‌ له‌ ئاستی جیهان، ئێران 59هه‌م وڵاته‌ له‌ نێو 66 وڵاتاندا و دوا وڵاته‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌که‌، ئێران کۆسپی جددی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ به‌هێزکردنی ده‌سته‌ڵاتی یاسا. به‌شی داسه‌پاندنی یاسا زۆر جاران  وه‌ک ئامێر به‌کار ده‌هێندرێت بۆ پێشێلکاریه‌کان و له‌ خزمه‌تی  کاربه‌ده‌سته‌ باڵاکاندایه‌.

خه‌رجی پرۆژه‌ی داد له‌ جیهان له‌ لایه‌ن بنیادی بیڵ و مله‌ندا گێتس دابێن کراوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن میلیاردێری مایکرۆسۆفت بێڵ گه‌یتس دامه‌زراوه‌.

باشه‌ ڕای ئێوه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی بنچینه‌یی وڵاتیان له‌ ئێران چین؟ ئایا خودی کاربه‌ده‌ستانی داسه‌پاندنی یاسا چ‌ ڕۆڵیان گێڕاوه‌ له‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کاندا؟  ڕات له‌سه‌ر ڕاده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ وڵاتدا چیـیه‌؟

پـێشێلکاریـیه‌ زه‌قه‌کانی مافه‌‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن ڕژێمی ئێران

Posted May 31st, 2011 at 1:50 pm (UTC-5)
Leave a comment

به‌م دواییانه‌، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ دیموکراسی و کاروباری جیهان مایکل پۆزنر له‌ شایه‌تی دانی له‌ به‌رده‌م کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌روه‌‌یـیه‌کانی سه‌نه‌ت گوتی” نزیک به‌ دوو ساڵ له‌ پاش هه‌ڵبژاردنی مشتومه‌ڕ له‌سه‌ری سه‌رکۆماری ئێران، کاربه‌ده‌ستانی ئێران به‌رده‌وامن له‌ هه‌راسانکرد‌ن، ده‌ستگیرکردنی له‌خۆڕا، ئه‌شکه‌نجه‌دان و زیندانیکردنی هاووڵاتیانیان و‌ هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له‌ هاووڵاتیانی ئێمه‌.  به‌داخه‌وه‌ باره‌که‌ خه‌راپتری لێهاتووه‌ له‌ یه‌که‌م مانگه‌کانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2011 به‌ هاوبه‌ری له‌گه‌ڵ ساڵی پار.

پۆزنر گوتی له‌ کاتێکدا ڕێبه‌رانی ئێران په‌ره‌یان به‌ تاکتیکه‌ چه‌وسێنه‌ره‌کانی داوه‌، ئێمه‌ هه‌وڵه‌کانمان چڕتر کردووه‌ بۆ به‌رهه‌ڵستیکردنی پێشێلکاریه‌ قێزه‌وه‌نه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌. سه‌رۆک ئۆباما و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هێله‌ری کلنتن به‌رده‌وام وه‌ده‌نگه‌وه‌ هاتوون له‌بری سه‌ده‌ها قوربانی له‌ ئێران که‌ له‌ ده‌ستی حکومه‌ته‌که‌یان ده‌ناڵێنن. ڕێبه‌رانی تری جیهانیش هه‌وڵی هاوشێوه‌یان داوه‌.  گوتی ئێمه‌ 10 کاربه‌ده‌ستی ئێرانیمان له‌به‌ر پێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ کردۆته‌ ئامانجی گه‌مارۆکان.(به‌ پـێی بڕیارێک) که‌ داوا ده‌کات ئێمه‌ چالاکانه‌ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی شیاو ده‌دێن.

ئه‌و گوتیشی،” ئێمه‌  به‌رده‌وام داوا له‌ وڵاتانی تریش ده‌که‌ێن ده‌نگیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیشک بخه‌نه‌ سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی زه‌ق و ئاشکرای مافه‌کانی مرۆڤ.”

له لایه‌کی تره‌وه‌ له‌‌ ڕاپۆرتێکی که‌ ئه‌منستی ئه‌نترنشناڵ به‌م دواییانه‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌ داوا له‌ حکومه‌تی ئێران ده‌کات ده‌ست له‌ سه‌رکوتکردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڵگرێت وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌رکه‌کانی به‌ پـێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ جێبه‌جێ بکات. به‌ تایبه‌تی ئه‌منستی له‌ ناو شتی تر داوا ده‌کات ته‌واوی ده‌ستگیرکراوه‌کان و گرتووه‌کان له‌ هه‌ر شێوه‌یه‌کی ئه‌شکه‌نجه‌ و به‌دڕه‌فتاری بپارێزه‌ن.

ئێوه‌ خوێنه‌رانی به‌ڕێز،  ئایا پـێتان وایه‌ گوشاری کۆمه‌ڵگای جیهان بتوانێت گاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕه‌فتاری ڕژێمی ئێران هه‌بێت یان هه‌روه‌ک پۆزنر گوتی ڕژێم  له‌ پشتگوێ خستنی داواکانی وڵاتیـیانی خوێ به‌رده‌وام ده‌بێت؟

موعته‌به‌ر شێروانی

من موعته‌به‌ر شێروانی له‌وه‌تای ساڵی1992 له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کارم کردووه‌ واته‌ نیزیکه‌ێ ‌پێنج مانگ پاش دامه‌زراندنی به‌شی کوردی. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، ڕوماڵی ڕوداوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ ڕوداوه‌کان، گفت وگۆم له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و پسپۆران کردووه‌. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵان، میوانداره‌تی و هاومیوانداره‌تی ژماره‌یه‌ک به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌م کردووه وه‌ک به‌رنامه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ ئه‌مه‌ریکا و به‌رنامه‌ ماڵبات و خێزان‌. ئێستا به‌ به‌رده‌وامی یه‌کێکه‌ له‌ میوانداره‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌لۆ واشنتنم که‌ تێدا زۆربه‌ی سره‌نج ده‌درێته‌ سه‌ر ڕوداوه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژ. هاوکات له‌گه‌ڵ کارکردن له‌گه‌ڵ به‌ شی کو‌ردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، له‌سه‌ر خوێندن به‌رده‌وام بوم و بڕوانه‌مه‌ی ماجسته‌رم له‌ ڕۆژنامه‌وانی و کاروباری گشتی وه‌رگرت. پێشتریش، بروانا‌مه‌ی به‌که‌لییوره‌سم له‌ توێژینه‌وه‌ ناونه‌ته‌وییه‌کان وه‌رگرت.

ده‌رباره‌ی ئه‌م بڵاگه‌

مه‌به‌ست له‌م بڵۆگه‌ ئاڵوگورکردنی بیروڕا له‌گه‌ڵ تۆ خوێنه‌ری به‌ڕێزه‌ له‌مه‌ڕ ڕوداوه‌کانی ناو ئێران، بزاڤی بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیون ناسراو به‌ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز به‌ ڕێبه‌رایه‌تی میر حسێن موسه‌وی و مێهدی که‌رروبی ، مه‌سه‌له‌ی ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا، وه‌ پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌م وولاته‌.