ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا به سوپاسکردنی ئه‌و هاوڕێ دێرین و خۆشه‌ویستانه‌م ئه‌م بابه‌ته‌م ده‌ستپێبکه‌م که له هه‌ر سێ ڕۆژی کۆنفرانسه‌که‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووین و زانیاری‌یان به منی دووره وڵات ده‌دا له‌سه‌ر ڕه‌وشی کۆنفرانسه‌که و ئاڵوگۆڕی بیر‌و بۆچونه‌کانمان ده‌کرد
.
هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی پێیان ده‌گوترێت ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و به تایبه‌تیش ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانان یان ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ژیانی ڕۆشنبیریه‌وه هه‌یه گرنگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگادا و هه‌ر لێره‌شه‌وه بایه‌خی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و کارکردنی پیشه‌ییانه‌ی ئه‌و ڕێکخراوانه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی هیچ گومانێک نییه لای من ، وه‌ک زۆرێکی تر له‌و کۆنفرانسانه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌و ڕێکخراوه به ناو سیڤیلیانه کردوویانه ، کۆنفرانسه‌که‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانیش به دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی سه‌ندیکا کۆتایی هات له نێوان دوو زلهێزه‌که‌ی کوردستاندا (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان).
به‌شداری زیاد له پێویستی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ر به‌م دوو لایه‌نه له‌م کۆنفرانسه‌دا ڕه‌وایی نادات به‌هیچ یه‌کێک له بڕیاره‌کانی کۆنفرانس به‌و هه‌ڵبژاردنه‌شه‌وه که نه‌قیب و جێگره‌که‌ی تیادا دیارکران.
هێشتا کۆنفرانسی سه‌ندیکا ده‌ستی پێنه‌کردبوو ، هاوپیشه‌یه‌کم پێی گوتم به‌شداری ناکات ، که لێم پرسی بۆ ؟ ڕاست و ڕه‌وان ووتی “ئه‌نجامه‌کان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، ئیدی چ پێویست به به‌شداری ئێمه مانان ده‌کات”
هه‌رواشبوو ،ڕێک به‌پێی ئه‌و ڕیزبه‌ندیه‌ی بۆی باسکردم ناوه‌کان وا ده‌رچوون
.
ئێستا بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت له‌به‌رده‌م دیارده‌یه‌کی ترسناکی ڕۆچوونی ده‌ستی حیزبهکانداین له‌ناو ئه‌م جۆره ڕێکخراونهدا.
لێره‌دا هه‌ر ته‌نها قسه‌م له‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات نییه له هه‌رێمه‌که‌دا ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی جێی مه‌خابنه لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنیش (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتوی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامیش) به هه‌مان ئاراسته‌دا ده‌ڕۆن و به‌پێی فرمانی سیاسیانه‌ی هه‌ر یه‌کێک له‌و لایه‌نانه ڕۆژنامه‌وانه‌کانیان یان بایکۆتی کۆنفرانسه‌که‌یان کرد یانیش له پاش دانیشتنی یه‌که‌مه‌وه چووبوونه ده‌رێ
.
ڕه‌وشه ترسناکه‌که له‌وه‌دایه هیچ یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن بڕوای به‌وه نییه ڕیگه بدات ڕێکخراوێک هه‌بێت خۆی کاروباری خۆی ڕێکبخات ، خۆی بتوانێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی کار و پڕۆژه‌کانیه‌وه بودجه‌ی بۆ دابینبکرێت و ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه ڕوانینی خۆی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان.
چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ر به پارتی و یه‌کێتی له کۆنفرانسه‌که‌ی سه‌ندیکادا په‌یامێکه بۆ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات که پێیان ده‌ڵێن ده‌شێت وه‌ک دیدی سیاسیانه هاوسۆزتان بین به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه تۆ بڕیارم بۆ بده‌یت یان تۆ له‌بری من بیربکه‌یته‌وه و داوایه‌که وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م پێیان ده‌ڵێن ده‌رفه‌تم بده‌رێ ، ڕێگه‌م بده با خۆم خۆمبم و ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێکیش بێت با قسه‌ی خۆمم هه‌بێت تایبه‌ت به خۆم نه‌ک به تۆ.
ده‌یان ڕۆژنامه‌وان کۆنفرانسه‌که‌یان جێهێشت ، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر هه‌ر به‌شدارییان نه‌کرد، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ ،یانی ئه‌وانه‌ی له میدیای ئازاد‌دا کار ده‌که‌ن هه‌ر به‌لاشیانه‌وه گرنگ نه‌بووه باس له‌و کۆنفرانسه بکه‌ن.
به‌ڵێ گفت و گۆ و تاووتوێکردنێکی زۆر بابه‌تیانه‌ی له مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌وانان کراوه له کۆنفرانسه‌که‌دا ، وه‌لێ له سێهه‌م ڕۆژی کۆنفرانس‌دا هه‌موو ڕیسه‌که بووه‌وه به خوری کاتێک ده‌نگدانی ئاشکرا ده‌کرێت. ئه‌م هه‌نگاوه گومانیشی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمه‌که زیاتر کرد که دادوه‌رێکیان ناردبوو بۆ سه‌رپه‌رشتیکردنی ده‌نگدانه‌که. ئه‌مه‌ش یانی باس له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک کرابێت ته‌نها بۆ باسکردن بووه نه‌ک بۆ دانانی پلان و به‌رنامه‌ی نوێ به ئاقاری باشکردنی ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ڕاده‌ربڕین و باشترکردنی ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژنامه‌وانان.
بۆچی وایان لێکرد ؟ وه‌ڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانه چونکه حیزب وا ده‌خوازێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ، له‌ده‌مێکدا هه‌موو له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌شدا چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی گه‌وره و گران و بنچینه‌یی بووین بۆ چاکسازی له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و سیاسی‌دا، به‌ڵام به داخه‌وه زه‌نگێکی تری مه‌ترسیدار له‌و کۆنفرانسه‌ی سه‌ندیکادا به گوێماندا لێدرا.
ئه‌وه‌ی ڕویدا له کۆنفرانسه‌که‌دا ته‌نها ئاڵوگۆڕ کردنی ناوی ئه‌ندامه‌کان بوو، پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه که له‌ناو سه‌ندیکادا ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز جێی نابێته‌وه.
ئیدی من نازانم چۆن ئه‌م سه‌ندیکایه ده‌توانێت داکۆکی له ڕا ئازاده‌کان بکات؟ چۆن ده‌توانێت ئازادیه‌کانی ڕۆژنامه‌وانی بپارێزێت؟ یانیش چۆن ده‌توانێت بڵێت ده‌بێت له دامه‌زراوه یاساییه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا کار به یاسای ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێم بکرێت و چی دی ڕۆژنامه‌وانان نه‌که‌ونه به‌ر تیغی یاسا کۆنه‌کان.
ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌کی بێ چه‌ند و چونه ئه‌وه‌یه، سێهه‌م کۆنفرانسی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی بڕێک له ئاستی متمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانان به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه له‌وه‌ده‌چێت که‌متریشی کردبێته‌وه.
ئێستا قسه له‌سه‌ر پێکهێنانی ڕێکخراوێکی تری ڕۆژنامه‌وانانه له هه‌رێمه‌که‌دا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به‌و کاره هه‌ڵبسن ئه‌وا دڵنیام چاره‌نوسه‌که‌ی له‌م سه‌ندیکایه‌ی ئێستا باشتر نابێت ، خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر پره‌نسیپی هه‌ستکردن به لێپرسراوێتی به‌رامبه‌ر ئازادیه‌کان و دوور له هه‌موو لایه‌ن و لایهنکاریهک ئه‌و هه‌وڵه بده‌ن ئه‌وا بێگومان جێی ده‌ستخۆشی ده‌بێت.
17 responses to “کۆنفرانسه‌که‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌وانانی هه‌رێم”
kaka Balen beriz,
I am real like ur article
With kind regards
NIA
EU
thank you sir
still our home land Kurdistan far away from real democracy
institution
and it is too early to speak about such things belongs to democratic organisation in kurdistan
Dear Kak Nia, but I believe that we have to work for it, because it’s late.
All the best
kak balen gyan,
SOUTHERN KURDISTAN MUST ESTABLISHING? ” THE INDEPENDENT KURD
DEMOCRACY INSTITUTE (KDI
”KDI” it will be an independent, non-partisan “Think-and-Do Tank” that devises ways to strengthen the moral and structural foundations of kudish democracy. While Kurd policymakers are consumed by crisis management, the Institute sets the nation’s best minds to work on the long-term challenges facing now and ” in future State” in realms such as Political Reform, National Security, Religion and State, and Constitutional Law.KDI has supported KURDISH elected officials, civil servants, and opinion leaders in four ways:
As a Generator of Ideas: KDI conducts comparative policy research of uncompromising quality on the issues critical to KURDISH democratic future.
As a Resource for Policymakers: KDI designs research-based blueprints for reform accompanied by practical implementation strategies.
As a Forum for Debate: KDI maintains an open forum for constructive dialogue and consensus-building across society and government.
As a Source of Inspiration: KDI acts to promote the values and norms appropriate for KURD as a nation with out own state and to achieve the democratic state in the near future
it also should be rememebered there are dozens od political and legal obstacles to make such progress
With respect
Nia
ده‌ڵێم به‌داخه‌وه له و هه‌رێمه‌ی خۆماندا ، حیزب وه‌کو تهنافێكه گه‌ر هه‌موو په‌ڕۆیه ته‌ڕه‌کان به‌خۆیه‌وه ووشك نه‌کاته‌وه ، ڕازی نابێ خۆره‌تاو چاو هه‌ڵبێنێ به سروشته‌وه ..!!
ئه‌م ده‌سته‌ڵاته .. واته حیزب .. هێنده‌ی په‌رۆشی قه‌باره‌یه‌کی گۆشه نیگا ته‌سکی بیره هێنده به ته‌ک جه‌وهه‌ری بابه‌تیانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاکامێك نیه که بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمان یان بۆ نه‌ته‌وه ..ئه‌و.. هێنده‌ی خه‌می ژماره‌کانه ، هێنده‌ی تۆزقاڵێك بیر له پێکهێنه‌ری ئه‌م ژمارانه ناکاته‌وه .. بۆیه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کردنی هه‌ر سه‌ندیکایه‌ك به به‌شێك له بڵند گۆی حیزبه‌که‌ی ، په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌مان ئه‌و چه‌مکانه‌ی که لێیه‌وه سیاسه‌تی حیزبه‌که‌ی چ ده‌ڵێ نه‌ك ناخی سروشتی ڕێکخراوه‌که ..
جا به‌ڕاستی کاک دلێر کار کردن له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره چه‌مکانه‌ی ئاماژه‌ت پێکردوون، یه‌کێکه له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کان ، بۆ دوو مه‌به‌ستی گرنگ ، یه‌که‌میان به سه‌ربه‌خۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و دووه‌میش ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی ئه‌م دیاردانه به‌رده‌وام بن.
ئەوە راستییەکی بێ چەندوچوونە لە وڵاتی کوردا دیاردەکانی ژیان بە لایەنی رۆشنبیریشەوە لە لایەن دوژمنانی کوردەوە هەمیشە دەستی تێخراوە، ئەوە منەی دوژمنانیشە کە نەهێڵن یەکگرتنێکی وا بێتە ئاراوە ببێتە دەستەبەری یەکگرتوویی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، هەستیارترین گۆڕەپانیش کە ویست و پێداگرتنی کوردی تێدا پەڕەوازە و کەرتکەرت و ئیفلیج کرێت ئەوە گۆڕەپانی رۆشنبیرییە، بەش بە حاڵی خۆم تا ئێستا وشەی ئۆپۆزیسیۆنم لە کوردستاندا پێ ئەزبەر ناکرێت، چونکە هەر هەموویان لەلایەن بیگانە بە کوردەوە کۆک کراون، هەر کەس و لایەنێکی سەر بەو لایەنانەش یەک هەنگاوی نەتەوەیی نانێت، من نازانم رۆشنبیر چۆن پڕکێشی ئەوە دەکات و چۆن روویدێت لایەن بێت، لە کاتێکدا ئەبێت خۆی یەکەم کەس بێت لایەنکاری و پاشکۆیەتی لەقاو بدات، سووریش بزانێت ئەو قەڵایەی ئەو پاڵی پێوە داوە یەکەم مەبەست و مەسەلەی ئەوەیە کورد یەکگرتوو نەبێت، ئەگینا دەنگ و رەنگی جیاوازی کورد زۆر جیاوازە لەگەڵ دەنگو رەنگی کوردی جیاوازی سەر بە جۆرەها دوژمنی جیاواز. ئەوە مشتەی ناو هەمانەکەیە.
سه‌ندیكایه‌ك تائێستا جیاوازی له‌نێوان سیفهو كاری رۆژنامه‌وانانی ده‌زگاكه‌ی خۆیدانهكردبێتو له‌سه‌ر هه‌ویه‌ی رۆژنامه‌نوسێكی بێژه‌ری بواری تیڤی نوسی بێت ( نووسه‌ر )
سه‌ندیكایه‌ك تائێستا نه‌یتوانیوه وه‌ڵامی ته‌نها یه‌كێك لهورهخنانهی رۆژنامه‌نووسان بداته‌وه كه‌رۆژانه لێره‌و له‌وێ لێیده‌گرن!؟
ئیدی با رۆژی كۆنفرانسێك ئه‌نجام بدات هیچ گرنگ نییه، چونكه ئه‌و خۆی له‌بنه‌ره‌تدا به‌هه‌ڵه دامه‌زراوه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ههرچاوهروانی كاروكۆنفرانسی وای لێبكه‌ین !؟
ڕاسته شۆخان خان، به‌ڵام کورد واته‌نی ئێستاش نه‌چووه بچێ ، سه‌ندیکا ده‌توانێت به‌رنامه ڕێژیه‌ک بکات ئه‌و هه‌موو بێ سه‌روبه‌ریه‌ی له ملی ئاڵاوه خۆی لێ ڕزگار بکات و ده‌شتوانێت ئه‌و کاره بکات و سیفه‌تی ئه‌ندامێتی له ژماره‌یه‌کی زۆر بسه‌نێته‌وه که هه‌ر سه‌ندیکا خۆشی باسی کردووه ، ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندامیان هه‌یه و ڕۆژنامه‌وان نین .
منيش دةلَيَم ثيَويستة ئةويش دةست بكات بةوجاكسازييانةى كة هةموو باسى دةكةن
بةلآم بةمةرجيَك كة ئةو هةولَدانة لةسةر دةستى كةسانى شارةزاو بيَلايةن و رؤزنامةنووسى راستةقينة بن نةك هةمان ئةوكةسانة كةخؤيان سةرجاوةى ناشرين بوونةكانن ..
بةريَز كاك بةلَيَن
دةست خؤش بؤ بابةتةكةي بةريَزتان.
لةراستيدا ليَرة خالَيَكي كرنك هةية. ئةويش ئةوةية بةشيَكي بةرجاو لة رؤزنامةنوساني ئيَستاي هةريَم خؤيان هؤكاري سةرةكين بؤ دروستبوني ئةو باشكؤيةتيية. ئةمةش هةروا دروست نةبوة. بؤ نمونة زؤريَك رؤزنامةنوس هةية كاتيَك ديداريَك لةكةلَ بةربرسيَكدا ئةنجام دةدات لةبةراويَزي ديدارةكةدا داوايةكي شخصي ليَدةكات، بةمةش دةكةويَتة زيَر كاريكةري ئةو سياسييةوةو زؤرجاريش دةبنة هؤكاريَك بؤ برةودان بة ململانيي شخصي و سياسي نيَوان دوو كةسايةتي سياسي يان دوو هيَزي سياسي لةريَي ئةو بابةتانةي بلاَوي دةكةنةوة.
لةكةلَ ريَزمدا..
ئه‌وجا دڵنیا به دکتۆر گیان ، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی باست کردوون هه‌رگیز نابنه ڕۆژنامه‌وان
من هیچ کۆمنیکم لە سە ر قسەکانى کاک بەلێن نیە و سەد لە سەد موافقم بەڵام لەر استیدا وەک ئەو باسى کردووە ئەگەر ئەو سەندیکایەى کە بە تەمان دروست کرى دەستى ئۆپۆزسیۆن بیت ئەوە کارەساتیکى ترە بۆ رەوشى رۆژنامەنووسى لە هەریمى کوردستان و ئیتر رۆژنامەنووس کە خۆى کار لە سەر کارە ناشیرین و کەندەلێ و بە تەماى دروست کردنى راى گشتیە دەکەوێتە نێوان دوو بەرداشەوە کە زۆر قورسە بریار دان ئەگەر لە سەندیکاى ئۆپۆزسیۆن بێت ئەوا هیچ مافێکى یاسایى و بەرگرى لە لایەن حکومەتەوە بۆ ناکرێ چون سەندیکاى رۆژنامەوونان شەرعیەت هەیەو دەتوانى َ کار بۆ مافەکانى بکات ئەگەر دێتە لاى سەندیکاى ئەوەى پی دەڵین هى دەسەڵات ئیتر ئەوە خوا رەحمى پێ‌بکات زامنى ءۆپۆزسیۆنى لێدەکۆێتەوەو ئەوەى خوا پێ ناخۆش بێت کوردى وتەنى پێى دەڵێت
کاک بەڵێ، بە تایبەت ئەم دوو رەوتە ئیسلامیە هیچ یاریەکیان و دوو رووییە ک نەماوە پیشانى نەدەن ئەمان باس لە پیشەیى سەندیکا و کۆمەڵەو رێکخراوەکان دەکەن بەڵام لە هەڵبژاردنى پێشەیى ئەندازیاران بوو ئەگەر هەڵەم نەکردبێت کە کۆمەڵ به شدارى نەکرد ەرپرسى رێکخراوە پیشەییەکانى کۆمەڵ داواى لە ئەندامانى ئەندازیارى کۆمەڵ کرد وەک ئەرکێکى ئایینى دەنگ بە برایانى یەکگرتوو بدەن بەراستى ئەم قسە جگە لە گاڵتە کردن و تێنەگەیشتن لە کارى پێشەیی هیچ قسەو کۆمنێک هەڵناگرێ
کاک سۆران ، هیوادارم ، هیوادارم ، لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ئه‌و هه‌ڵه کوشنده‌یه نه‌که‌ن، با هه‌ر یه‌ک سه‌ندیکا بێت به‌ڵام مه‌رجه‌کانی سه‌ندیکایه‌کی داکۆکیکاری هه‌بێت له ڕۆژنامه‌وانان، خۆ گه‌ر وا نه‌بوو ئه‌وا گوناهه‌که له ئه‌ستۆی سه‌ندیکا خۆی ده‌بێت که ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه‌وانی ڕاسته‌قینه هه‌وڵی پێکهێنانی ڕێکخراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به ڕۆژنامهوانا ن بده‌ن که دوور بێت له هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێک.
بەڕاستی کارەساتەکە گەورەتر دەبێت گەر ئۆپۆزسیۆنیش هەڵسێت بە دروستکردنی سەندیکای خۆی. ئۆپۆزسیۆن پیویستە خۆی لەو رەفتار و دیاردانە دووربخاتەوە کە لە حیزبەکانی دەسەڵاتدا قێزەونن و هاووڵاتییان داد و بێدادیانە لە دەستیان.
ئەگەر زۆر ساکارانەش سەرنج بدەی دەبینیت بەحیزبیبوونێکی زۆر بە کارەکانی رۆژنامەوانییەوە دیارە هەر لە زەقکردنەوەی ئەو هەواڵانەی کە بە گشتی شایانی باس نین و باسنەکردنی ئەوانەی شایانی باسن. ئەمەش بێمتمانەیی لە لای هاووڵاتیان دروستدەکات. هەتا حیزبەکانیش متمانە بەسەربەخۆبوونی سەندیکا و دەزگاکان نەکەن و خۆیان بە خاوەنی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا بزانن، ئەوا تاکەکانی کۆمەلگاش متمانەیان نە بە حیزب و نە بە سەندیکاکان نامێنیت.
هیوادارم وا نه‌بێت و ئه‌و کاره‌ساته دروست نه‌بێت ، به‌ڵام خۆ به دو‌ریش نازانرێت ، چونکه نابێت ئه‌و ڕاستیه له‌بیر بکه‌ین حیزبه‌کانی ئۆپزسیۆنیش له ژینگه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقدا دروست بوون.