شه‌ڕواڵی پیاوانی کوردی له‌ بازاره‌کانی ئه‌وروپا به‌ ناوی شه‌ڕوالێ تورکیه‌وه ‌‌

Posted May 2nd, 2012 at 6:24 pm (UTC-5)
Leave a comment

شه‌ڕواڵی پیاوانی کوردی له‌ بازاره‌کانی ئه‌وروپا به‌ ناوی شه‌ڕوالێ تورکیه‌وه ‌‌
هه‌ر میلله‌تیک به‌ فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتۆریه‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ پێک هاتوه‌ له‌ مۆزیک، هه‌ڵپه‌ڕکێ، جل و به‌رگ، گه‌مه‌و یاری و شتی تر و کوردیش له‌و بوارانه‌دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ زۆر جار به‌ هۆی نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتداریه‌کی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستیان به‌ سه‌ر کوردستاندا گرتوه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتۆری خۆیان ده‌ێزانن.
کورد له‌ مۆزیکدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و مۆزیکی وه‌کو کانیاوێکه‌ هه‌مو وڵاتانی دراوسێ لێ ده‌نوشن.
له‌ هه‌ڵپه‌رکێدا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک خاوه‌نی ده‌یان جۆره‌ها هه‌ڵپه‌رکێه‌ که‌ هه‌ر کام واتای خۆی هه‌یه‌.
وه‌ له‌ رۆی جل و به‌رگه‌وه‌ که‌ بابه‌تی ئه‌م نوسینه‌یه‌، جلی ژنان ئه‌وه‌نده‌ جوان و ره‌نگینه‌ که‌ هه‌مو ره‌نگه‌کانی وه‌رزه‌کانی ساڵی له‌ خۆدا گرتوه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ کاریشیان له‌سه‌ر کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی گونجاوتربن له‌گه‌ڵ کاتدا بێ ئه‌وه‌ی ره‌سه‌نیه‌تی خۆی له‌ ده‌ست بدات و هه‌ر ناوچه‌ و هه‌ر به‌شێکی کوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جلی پیاوانیش به‌ هه‌مان شێوه‌.
له‌وانه‌یه‌ که‌سانێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بن جل و به‌رگه‌کان ده‌ست کاری بکرێن به‌ڵام من له‌و بروایه‌دام ئه‌مرۆ له‌ سه‌رده‌مێکدا ده‌ژێن که‌ ئه‌و جل و به‌رگانه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستێکی زانستیانه‌ی هونه‌ری مۆدیرنی دۆزین نۆژه‌ن بکرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتیه‌کی کورد له‌ هه‌ر شوێنیکی جیهاندا نه‌ک هه‌ر له‌ بۆنه‌ تاێبه‌تیه‌کاندا به‌ڵکۆ له‌ هه‌ر کاتێکدا به‌ ئاسایی و به‌ شانازیه‌وه‌ له‌به‌ری کات. ئه‌وتا له‌ هه‌ندێ وڵاتانی رۆژئاوا جل و به‌رگی پیاوانی کوردی نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ مۆرکێکی تر له‌ سه‌ر دراوه‌.
له‌ 90 کاندا شه‌ڕواڵی پیاوان به‌ که‌مێک ده‌ستکاری بۆ ژنان به‌ کار هێنرا، ئه‌مرۆ شه‌ڕواڵ وه‌ یاخود په‌نته‌لۆنی پیاوانی کوردی به‌ چه‌ندین ده‌ستکاری و به‌ چه‌ندێن( ستاێله‌وه) که‌وتونه‌ته‌ بازاره‌کان به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ نه‌ك به‌ ناوی شه‌ڕواڵی کوردی به‌ڵکۆ تورکی، جا ئه‌و کاره‌ چ له‌ نه‌زانین دا کرا بێت وه‌ یاخود به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ ئه‌رکی که‌ڵتور و فه‌رهه‌نگ پارێزانی کورده‌ مۆرکی کوردانه‌ی نه‌ک هه‌ر شه‌ڕواڵ به‌ ته‌نێ به‌ڵکۆ هه‌موو جل و به‌رگی کوردی بپارێزن.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.