Showing Archived Posts

عود ژه‌نی ناوبانگی کورد گانی میرزۆ وفیستیڤاڵی مۆرگنلاند

Posted October 18th, 2013 at 1:39 am (UTC-5)
Leave a comment

مۆرگنلاند فیستیڤاڵ Morgenland Festival فییستیڤالێکی موزیکی جیهانی ئه‌ڵمانیه‌‌ که‌ له‌ ساڵی 2005 وه‌ ده‌ستێپێکردووه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێدا جۆره‌ها موزیک و کاری هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی نمایش ده‌کرێت وه‌ یاخود پێشان ده‌درێت. فیستیڤاڵه‌که‌ بێجکه‌ له‌ به‌شداریکردنی گروپه‌کانی موزیک و گۆرانیبێژان، هه‌ر وه‌ها جۆره‌ها کاری هونه‌ری تریش وه‌کو شانوگه‌ری، شێوه‌کاری، فوتوگرافی و […]

شلێر باپیری وهه‌ڵبژاردنەکانی جوانترین و شایسته‌ترین کچ (ژن) له‌ هەرێمی کوردستان

Posted October 10th, 2013 at 8:53 pm (UTC-5)
Leave a comment

Tıkaye leser Wénekan kılık bıke bo gewrekırdnewe تکایە لەسەر وێنەکان کلیک بکە بۆ گەورەکردنەوە ساڵانە لەسەر ئاست و پلەی جیاواز وجۆراو جۆردا کێبرکی هەڵوەژێنی جوانترین کچ وە یاخود ژن بە رێوە دەچێت، چ لە شاروچکە بچوکەکان، شارەکان وە یاخود ئوستانەکان کە لەسەر ئەنجام لە هەر ئوستانێک، یان ئیالەتێک خانمێک وە یاخود کچێک بە نوێنەرایەتی ئوستانەکەی […]

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.