Posted July 11th, 2012 at 6:09 pm (UTC-5)
نه‌جمه‌دین غوڵامی یه‌کێک له گۆرانیبێژان و ده‌نگه هه‌ره خۆشه‌کانی کوردستانه که ساڵه‌هایه له بواری هونه‌ری گۆرانی چڕیندا به گۆرانی و ئاوازه خۆشه‌کانی موزیکخانهی کوردی ده‌وله‌مه‌ند کردووه.
غوڵامی له داێکبووی شاری سنه‌یه له کوردستانی رۆژهه‌ڵات و هه‌ر وه‌کو باس ده‌کات به هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی سنه‌ی به‌جێ هێشتووه و چوه‌ته شاخ و بوه‌ته پێشمه‌رگه.
نه‌جمه له‌و کاتانه‌دا که له سنه بوه، کۆشکی لاوان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان فه‌روغ ریاحی و ئیقبال حاجبی و هه‌ر وه‌ها کۆمه‌ڵێک ژه‌نیاری تر نه‌واره روژئاواییهکهی تۆمار کردووه که هه‌ر وه‌ها له‌و کاتانه‌دا کاک ناسری ره‌زازی له‌گه‌ڵ هه‌مان هونه‌رمه‌نداندا نه‌وارێکی به هه‌مان جۆره موزیکی مۆدیرن تۆمار کردبوو.
کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی له‌و ده‌مانه‌دا چ له رادیوی سنه وه یاخود کرماشان چه‌ندین به‌رهه‌می تۆمار کردووه و جارێکیش له نه‌ورۆزدا له که‌ناڵێکی گشتی تاران‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێکی بڵاو بوه‌ته‌وه.
غوڵامی له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 88 دا هه‌ر پاش کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به دوو مانگ به هۆی باری ته‌ندرووستی هاوسه‌ره‌که‌ی هاتوه‌ته ده‌روه‌ی وڵات . وه ده‌ڵێت” به خواستی خۆمان نه‌بوو به‌ڵکو شورش ناردمانی و نیشته‌جێ سوید بوین”.
غوڵامی ده‌شڵێت له ده‌روه‌ی وڵاتیش هه‌ر به ده‌ستپێکردنی میدتیڤی منیش هاوکاریم له گه‌لیاندا ده‌ستپێکرد و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. ئێستاش له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز تیڤی به‌رنامه‌ی ئێواره باشی هه‌یه که به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه ره‌نگه‌یه.
نه‌جمه‌دین غوڵامی له سه‌ردانی ئه‌م دواییدا بۆ ئه‌مه‌ریکا و سه‌ردانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵ ساز دا ئومێده‌وارم به دڵتان بیت.