موكیش ده‌نگێکی هه‌میشه زیندوو له ئاواز و گورانی هیندی دا
هیندوستان ئەم وڵاتە پان و بەرینە کە فەرەتر لە یەک بیلون کەس تێدا دەژێ، نەک هەر ناوەندی شارستانیەتی مرۆڤ و شوێنی لە داێکبووی چەندین لە ئاینەکانی جیهانە، بەڵکۆ زادگای چەندین لە کەسایەتیە ناوبانگاکانی جیهانیشە وەکو گاندی، جەواهر لال نهرۆ،ڕابەندەرناث تاگور، ئیندیرا گاندی و دەیانی تر.
هیند لە جیهانی هونەر بە تاێبەتی هونەری سینەما و فیلمسازی شوێن پەنجەی خوێ هەیە و موزیک بەشێکی هەرە گرنگ بوە لە فیلمە هیندیەکاندا. موزیکی هیندی وەکو پیرە دارێک ڕیشە و پەل و پۆی بە هەموو لایەکدا داکێشاوە و بگرە کلیپی گۆرانی فیلمە هیندیەکان لەوانەیە سەرەتای لە داێکبووی ڤیدیۆکلیپەکانی ئەمرۆماندا بن.
فیلمە هیندیەکان بەوە ناوبانگن کە مۆزیکاڵن واتە لە هەر فلێمێکدا چەندین گورانی هەیە و گورانیش بەشێکی هەرە گرینگ بوە لە فیلمەکاندا و تا ئێستاش ئەم فیلم و گۆرانیانە بەشێکن لە خۆراکی هەستەیی و دەروونی ئەڤیندارانی ئەم جۆرە فیلم و گۆرانی و مۆزیکانە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە تاێبەتی لە ئاسیا، ئیندوچین و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست.
مۆزیکی هیندی خاوەن خوێندگایەکی تاێبەت بە خۆیە و سیتاری هیندی،ساروود،سەرەنجی،تەنبورە،سەنتوور،ڤیینا،تەبڵە، نەێ وە………. بە ئاسانی لە ناو هەر موزکیکی تردا دیارن و چەندین لەم ئامیرانە بۆ ناو موزیکی ڕۆژ ئاواش پەرەی سەندووە بە تاێبەتی سیتار و تەبڵە.
لەو گورانی بێژانەی باڵیان بەسەر گۆرانی و مۆزیکی فیلمە هیندیەکانداکێشابوو موکیش، مامەد(موحەمەد) رافی،مەنادی، کیشۆر کۆمار بوونە وە لە خانمەکاندا لاتا مەنگیشکەر و ئاشا بۆسلی.
زیندە یاد راج کاپور کە یەکێک لە هەرە هونەرمەندە ناوبانگەکانی هیندوستان بوو، هەمیشە لە فیلمەکاندا دۆبلاژی دەنگی موکیشی دەکرد بە جۆرێک کە راج کاپور مردنی موکیشی بیست ووتی دەنگم لە دەست چوو.
موکیش وەکو زۆربەی گۆرانیبێژانی تری هیندوستان دەنگی پڕ لە سوز و غەم بوو . پاش دەیان ساڵ لە ماڵئاوایی موکیش، مامەد رافی و ئەوانەی تر تا ئێساش کەس نەێتوانیوە شوێنیان پڕ کاتەوە. ئەوان ڕوێشتن بەڵام دەنگە خۆشەکانیان هەمیشە لە گوێمان دەزرنگێتەوە
موکیش یه‌کێک له گورانیبێژه هه‌ره ده‌نگ خۆشه‌کانی هیندوستانه که له زۆربه‌ی فیلمه کۆنه‌کانئ ساڵانی .60 و 70 کاندا گۆرانیه‌کانی بڵاو بوه‌ته‌وه. مۆکیش له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د رافی، مه‌نادی،ته‌لعه‌ت مه‌حموود و کیشور کۆمار،لاتا مه‌نگیشکه‌ر و ئاشا بۆسلی کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتویان له سه‌ر فیلمسازی هیندوستاندا بوه که تا ئێستاش هه‌ر به زیندووی له یاددا ماوون.
موکیش چاند ماثۆر له 22/7/1923 له لودهیانای ئیاله‌تی په‌نجابی هیندوستان له داێک بوه. ئه‌و شه‌شمین له نێوان خانه‌واده‌یه‌کی 10 منالیدا بوه و هه‌ر له منالیه‌وه خولیای موزیک بوه و له‌و کاته‌ی مامۆستای موزیک هاتبوه ماڵیان بۆ فێرکردنی خۆشکه‌که‌ی موکیش له ژوره‌که‌ی ته‌نیشته‌وه گویبیستیان بوه. مۆکیش پاش کڵاس 10 خوێندگای به جێ هێشتوه و ده‌ستی به کارکردن کردووه.
ئه‌و له‌و ده‌مه‌ی له دلهی کاری کردووه له‌گه‌ڵ تۆمارکردنی ده‌نگدا ئاشنایی په‌یدا کردبوو و هێدی هێدی توانایی له گۆرانی چڕیندا به ده‌ستهێنابوو. مۆکێش له کاتی گۆرانی چڕین له زه‌ماوه‌ندی خۆشکه‌که‌ێدا له لایه‌ن یه‌کێک له خزمه‌کانیه‌وه دۆزرابوه‌وه که ئه‌و ده‌نگه خۆشه‌ی هه‌یه و پاشان بردبوو بۆ بۆمبای بۆ وانه‌ی گۆرانی چڕین و له‌و ده‌مانه‌دا له ساڵی 1941 له فیلمێکی هیندی دا رۆڵێکی خرابوه به‌ر ده‌ست که له‌و فیلمه‌دا بازی بکات.
موکیش له نێوان چه‌ندین کاندید و خه‌ڵاتکردندا، له ساڵی 1973 باشترین خه‌ڵاتی فیلمی نیشتمانی پێ به‌خشرا بۆ باشترین گۆرانبێژی پیاو، ئه‌و هه‌ر وه‌ها ناوبانگ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راج کاپور هونەرمەندی ناوبانگی سینەمای هیند دۆبلاژی گۆرانیەکانی دەکرد وە یاخود بە لێو چڕینی گۆرانیەکانی له هه‌مو فیلمه‌کانیدا وه هه‌ر لەبەر ئەوە بوو کاتێک راج کاپور ده‌نگ و باسی مه‌رگی موکیشی بیستبوو ووتی” ده‌نگم له ده‌ست چوو
موکیش له 27/8/1976 له ده‌می پێشکه‌شکردنی کونسێرتێکدا له شاری دیترۆێت له ئیاله‌تی مه‌شیگان دڵی را ده‌وه‌ستێت و ده‌که‌وێت
، هه‌رچه‌ند به په‌له ده‌یگواسنه‌وه نه‌خۆشخانه به‌ڵام گیانی له ده‌ست ده‌دات. پاشان لاتا مه‌نگیشگه‌ر که خانمه گۆرانبێژیکی هه‌ره ناوبانگ تری فیلمه هیندیه‌کانه کونسیرته‌که به‌رێوه ده‌بات و پێشکه‌ش ده‌کات که پاشان خودی لاتا ته‌رمه‌که‌ی ده‌باته‌وه هیندوستان و له رێوره‌وێکی شکۆداردا و به ئاماده بوونی چه‌ندین له هونه‌رمه‌نده ناوبانگه‌کانی هیندوستان به خاک ده‌سپێردرێت.
Older: ههڤپهێڤین له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین غوڵامیدا | Newer: له موزیکی یۆنانه‌وه………. جۆرج دالاراس |
موكیش ده‌نگێکی هه‌میشه زیندوو له ئاواز و گورانی هیندی دا
Older: ههڤپهێڤین له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین غوڵامیدا | Newer: له موزیکی یۆنانه‌وه………. جۆرج دالاراس |