مۆزیکی یۆنانی هه‌ر وه‌کو مێژوه‌که‌ی خاوه‌نی هه‌زاران ساڵه و به‌شێکی هه‌ره گرنگه له مۆزیکی جیهان و پێک هاتووه له دوو به‌ش، مۆزیکی نه‌رێتی وه یاخود سوننه‌تی و مۆزیکی بیزه‌نتینی، که له مۆزیکی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه نزدیکه.
مۆزیکی یۆنانی نزدیکیهکی زۆری له‌گه‌ڵ مۆزیکی قوبرسی دا هه‌یه و مۆزیکی مۆدیرنی ئه‌مرۆیان زۆر پێکه‌وه تێکه‌ڵاو بوه.
مۆزیک به‌شیکی هه‌ره گرنگه له مۆزیکی هێلانیک، چ له ناوه‌وه وه یاخود له ده‌ره‌وه‌ی یۆنان،
مۆزیکی یۆنانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یۆنانی کۆن که به‌شێکی هه‌ره گرنگ بوه له شانۆێ یۆنانی و پاشان له ژێر کاریگه‌ری ئیمپراتۆری ڕۆمانی، ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات وه ئیمپراتۆری بیزه‌نتینی شێوه و جۆری ووتنی مۆزیکی گۆڕی.
جۆرج دالاراس یه‌کێک له هه‌ره گۆرانبێژه ناوبانگه‌کانی یۆنانه و له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا ناوبانگی داوه‌ته‌وه و له‌م دواییانه‌دا وه‌کو Good Will Ambassador باڵیۆزی نیازی باشی بۆ ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان هه‌ڵبژێردراوه.
دالاراس له 29/9/1949 لهNea Kokinia,Piraeus له داێک بوه و باوکیشی هه‌ر وه‌ها گۆرانبێژ بوه. دالاراس یه‌کمین گۆرانی له ساڵی 1967 تۆمار کردووه، به‌ڵام ئه‌و تاکه گۆرانیه نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستێک که ناو بداته‌وه وه یاخود به‌وشێوه بڵاو ببێته‌وه به‌ڵکۆ بگره له هه‌وڵێکی زۆردا بوو بۆ خۆ گه‌ێاندن به کاری ئوستۆدیۆیی. ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و دههست به کاری ئوستۆدیۆی کرد، ئه‌و ڕۆژه بوو که ئه‌نجومه‌نی له‌شکه‌ری یۆنان ده‌ستی به‌سه‌ر خیابانه‌کانی ئه‌ثینادا گرت و تانکه‌کان هه‌موو ڕێگا و بانه‌کانیان گرتبوو. دالاراس پاش ده‌رکه‌وتنی وه‌کو گۆرانبێژی مێوان له چه‌ندین تۆمار کراودا یه‌کمین ئه‌لبۆمی له ساڵی 1969 بڵاوبوه‌وه که زۆر له گۆرانیه‌کان له لایه‌ن Stavros Kouyioumtzis دانرابوون که له سه‌ره‌تای کاری هونه‌ری دالاراس دا وه‌کو کانیاوێک بوه له یارمه‌تی دان بۆ سه‌رکه‌وتنی له بواری مۆزیکدا و له زۆر چاوپێکه‌وتندا دانی به یارمه‌تیه‌کانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته گۆرانبێژ که هه‌ره گۆرانیشی له لایه‌ن ئه‌وه‌وه نووسرابو و زۆر پێکه‌وه دۆست و هاورێ بوونه تا کاتی ماڵئاواییکردنی به هۆی ڕاوه‌ستانی دڵیه‌وه له مانگی سێ ساڵی 2006.
“Pou ‘nai ta chronia”, ناوبانگترین گۆرانی بوو له ئهلبۆمهکهێدا وه تا ئه‌مرۆش هه‌ر له‌سه‌ر زاری یۆنانیه‌کاندایه. له ساڵی 1970 ئه‌لبۆمی Natane to 21 بڵاو کرده‌وه که ئاماژه 1821 به شه‌ڕی یۆنانی ساڵی 1821 بوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌لبۆمه‌که سه‌رکه‌وتوتر بوو تاکو ئه‌لبۆمی یه‌کمی که هه‌موو له لایه‌ن Stavros Kouyioumtzis دانرابوو.
دالاراس له ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ خانمه گۆرانبێژ هاریس ئهلیکسیو بۆ ئه‌لبۆمی Mikra Asia وه یاخود ئاسیای بچووک خه‌ڵاتی زێڕینیان به ده‌ستهێنا و پاشان له ساڵی 1973 ئه‌لبۆمی Vizantinos Esperinos بڵاو کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌لبۆمه به ئه‌ندازه‌ی ئه‌لبۆمی یه‌کم فرۆشی نه‌بوو.
دالاراس هه‌ر له ساڵی 1960 وه فه‌ره‌تر له 120 ریکۆردی تۆمار کردووه وه به هه‌مو شیوه‌یه‌ک گورانی چریوه بۆ نموونه ریبیتیکو،لایکۆ،لاتین، پۆپ، ئیسرائیلی،عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هه‌ره ئاهه‌نگ سازان و موزسیونهکانی یۆنانی هاوکاری کردووه له نێوانیان میکیس ثیودوراکیس(ئاواز دانه‌ری زۆربا) ستاڤرۆس کویومتزیس،مانۆس لویزۆس،ئهپوستۆلۆس کالداراس و چه‌ندینی تر. دالاراس بێجگه له‌وه‌ی گۆرانی چرێکی ناوبانگه له هه‌مان کاتدا گیتار،بزوغ، باغله‌مه،تزورا وعودیش ده‌ژه‌نێ. ئه‌و له‌گه‌ڵ زۆر له گۆرانبێژ و موزیک ژه‌نانی جیهان هاوکاری کردووه وه‌کو ئال دیمیولا، پاکۆ دی لوسیا،ستنگ،بروس سپرینگستین،گۆران بریگۆڤیج و چه‌ندینی تر.
دالاراس له ماوه‌ی 40 ساڵی ته‌مه‌نی هونه‌ریدا هه‌زاران کونسێرتی هه‌بوه که هه‌ره دیارترینیان له ئیستادیۆمی ئولۆمپیکی ئه‌ثینا بوه و 160 هه‌زار که‌س تێدا ئاماده بوون.
جورج دالاراس له‌وانه‌یه تا ئێستا فه‌ره‌تر له 12-15 میلیون ئه‌لبۆمی فرۆشتبێت، ئه‌و له سه‌رانسه‌ری جیهان کونسێرتی ساز داوه و بگره بانگهێشت کرابو بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی له داێکبوونی نیڵسن ماندیلادا گۆرانی بڵێ.
شایانی ئاماژه پێکردنه به هۆی نزدیکی سۆز و ئاوازی گۆرانیه یۆنانیه‌کان له موزیکی کوردیه‌وه، چه‌ندین له گۆرانیه‌کانیان به کوردی ووتراونه‌ته‌وه، بگره یه‌کێک له گۆرانیه‌کانی دالاراس که به کوردی ووتراوه له زۆر به‌شه‌کانی کوردستان ده‌نگی دابوه‌وه( گۆرانی ده مه‌گری مه‌گری به ده‌نگی زینده یاد ئازاد له تیپی زانکۆی سلێمانی وه زینده یاد لوڕنه‌ژاد له رادیۆ کرماشان) وه هه‌ر وه‌ها گۆرانی به‌و به‌و له ده‌نگی زینده یاد جه‌لال هیمه‌تی له یونانیه‌وه وه‌رگێراوه.
دالاراس له‌گه‌ڵ Anna Ragousi هاوسه‌ریه‌تی به‌ستوه که هه‌ر وه‌ها کاروباره‌کانیش به‌رێوه ده‌بات وه خاوه‌ن کچێکه به ناوی Georgianna که گۆرانبێژ،ئه‌کته‌ر و سه‌ماکه‌ره.