حوسه‌ێن عه‌لیزاده په‌نجه زێڕینی تار ژه‌ن
ئێران لانه‌ی کۆمه‌لێک له هه‌ره ده‌نگ خۆشان و موزسیونانی ناوچه‌که‌یه و بگره ژماره‌یه‌کیش له‌م هونه‌رمه‌ندانه له جیهانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، له نێوانیان موحه‌مه‌د ره‌زا لوتفی، حوسه‌ێن عه‌لیزاده، شه‌جه‌ریان، شه‌هرام نازری،که‌ێهان که‌ڵهوڕ، کامکاره‌کان، پورنازریه‌کان و چه‌ندینی تر.
مامۆستا حوسه‌ێن عه‌لیزاده یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه ناودارانه‌ی موزیکی ئێرانه که خاوه‌ن توانایه‌کی بێ وێنه‌یه له ئاهه‌نگسازی و ژه‌نین. ئه‌و یه‌کێک له هه‌ره به تواناترین تار و سیتار ژه‌نانی ئێرانه و یه‌کێک له کاروانسالارانی موزیکی بداهه نه‌وازیه وه یاخود Improvisions له تار و سێ تار ژه‌نین و بێجگه له‌م ئامیرانه هه‌ر وه‌ها سلانه، شورانگیز و بربط(عود). عه‌لیزاده هه‌ر وه‌ها له باره‌ی موزیکه‌وه چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه و له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین په‌رتوکی نووسیوه و هه‌ر وه‌هاش بۆ چه‌ندین له فیلمه ناوبانگه‌کانی سینه‌مای ئێران موزیکی داناوه له نێوانیان دڵشدگان، گه‌په، کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان،ئاواز گنجشکها، کیسه‌ڵه‌کان ده‌فڕن، نیوه مانگ و چه‌ندینی تر.
عه‌لیزاده له ساڵی 1950 له خانواده‌یه‌کی ئازه‌ری- فارسی له تاران له داێکبوه و پاش خوێندن له هونه‌رستانی موزیک چوه‌ته زانکۆی هونه‌ره جوانه‌کانی تاران و له هه‌مان کات له ناوه‌ندی پاراستن و بڵاوه‌کردنه‌وه‌ی موزیک بۆ فێربوون و هونه‌رنمایی. ئه‌و لای هوشه‌نگ زه‌ریف، حه‌بیبولا سالحی، مه‌حموود که‌ریمی، عه‌لح ئه‌کبه‌ر شه‌هنازی، داریوش سه‌فوه‌ت،نور عه‌لی برومه‌ند، سه‌عید هورمزی، یوسف فروته‌ن و عه‌بدولا ده‌وامی موزیک فێر بوه. ئه‌و به‌کالوریۆسی له زانکۆی تاران له موزیک وه‌رگرتوه و هه‌روه‌ها پاشان له زانکۆی به‌رلین ئاواز دانان ومیوزکولوژی خوێندووه. مامۆستا عه‌لیزاده یه‌کێک له مامۆستایانی موزیکی زانکوی تاران و کونسرڤاتوری موزیکی تارانه.
عه‌لیزاده ناوبانگه به پێشکه‌شکردنی کونسیرته‌کانی و موزیکی زینده چ له ناوه‌ی ئێران وه یاخود له ده‌ره‌وه، به تاێبه‌تی به هاوکاری هونه‌رمه‌ندانێک وه‌کو شه‌جه‌ریان، شه‌هرام نازری و که‌ێهان که‌ڵهوڕ وه ناوێکی دیار و ئاشنایه بۆ کونسیرت هۆڵه‌کانی وڵات ه‌یه‌کگرتوه‌کان به تاێبه‌تی زانکۆێ لۆس ئه‌نجلس که زۆر جار وانه‌ی تیدا ووته‌وه‌ته‌وه.
مامۆستا حوسه‌ێن عه‌لیزاده به‌و پیه‌ی له نزدیکه‌وه ده‌ێناسم و دانیشتنمان پێکه‌وه هه‌بوه مرۆڤێکی زۆر میهره‌بان و ساده و خاکیه و زۆر حه‌زی له موزیک و فه‌رهه‌نگی کوردی وادیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر چه‌ندین له کاره کوردیه‌کانی شه‌هرام نازری کاری کردووه و موزیک نووسین بۆ فیلمه‌کانی به‌همه‌ن قوبادی.
عه‌لیزاده سێ جار بۆ خه‌ڵاتی گرامی ناوزه‌د کراوه که بالاترین خه‌ڵاته بۆ موزیک له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و له ساڵی 2006 بۆ ئه‌لبۆمی (به تماشای اب های سفید) ئه‌و خه‌لاته‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دوده‌ک ژه‌نی نابانگی ئه‌رمه‌نی دژڤان گاسپاریان پێشکه‌ش کرا.
عه‌لیزاده خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبومی ناوبانگه له نێوانیان ئه‌لبومی ( نه‌ی نه‌وا) که ده‌نگێکی زۆری له کوردستانی باشور دایه‌وه. وه له ئه‌لبۆمه‌کانی تری: شورانگیز، ڕاز و نیاز، سوبحگاهی، نوبانگ که‌ن، فه‌ریاد، سوگ، بی تو بسر نمی‌شود، زمستان است،راز ن‌و، به تماشای اب های سفید، ساز خاموش، پایکوبی،ساری گلن، ترکمن، هجرانی،سلانه و چه‌ندینی تر.
عه‌لیزاده خاوه‌نی دوو مناڵه، سه‌با که‌مانچه ژه‌ن وه نیما ره‌باب و تار ژه‌ن.
سه‌رچاوه:ویکپیدیا، ساێت مامۆستا عه‌لیزاده