لە کۆمەڵگا داخراوەکان وە یاخود ئەوانەی ئایین بەسەریاندا زاڵە ژنان وە یاخود خانمان کەمتر روو دەکەنە بوارەکانی هونەری وە یاخود هەڵبژاردنی ڕشتە هونەریەکان لە کولیژ و زانکوەکاندا بە تاێبەتی سینما ، موزیک ، وێنە گرتن ، شێوەکاری و……… کۆمەڵگای کوردی لە سرۆشتەوە زۆر ئازاد بوە و ئەگەر بنواڕێنە هۆنراوەکانی بوێژانی (هەڵبەستوانان) ڕابوردوو دەبینین دید و ڕوانینیان بە چ شێوەیەکی جوان و ڕەنگین لە هۆنراوەکانیاندا سەبارەت بە ژنان ڕەنگی داوەتەوە وبگرە زۆریشیان مەلا و ئایین پەرست بوونە، بەڵام مەخابن ئەو کۆمەڵگا ئازادەی دوێنی ئەمرۆ بەرەو دواوە ڕوێشتوە و لە بەرامبەر ژناندا ئاستەنگێکی زۆری درووسکردوە و ژنێکی دەوێ کە بوێرانە بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا باز بدات وئەو دیوارانە بڕۆخینی وخواست و ئارەزوەکانی خۆێ ئازادانە هەڵبژێری و دەستنیشان بکات.
ئەسرین ئەسکەندەری یەکێک لەو خانمانەیە کە بوێرانە پێ ناوەتە جیهانی هونەری وێنەگرتن یان فۆتۆگرافی و ئامادە نەبوە لەبەرامبەر پێشاندانی هەندی لە کارەکانیدا کە پەسەندی لایەنانێکی تر نەبوە سازش بکات.
ئەسرین لە داێکبووی شاری کرماشانە و لە ساڵی ٢٠٠٨- ٢٠٠٧ خود ئاموز وەکو ئەماتۆر لە کوردستانی باشورەوە و وەکو فوتو سوریالیستێک دەستی بە کاری فۆتوگرافی کردووە .
ئەسرین لە ٢٢/٥/٢٠١٣ لە گالری کافە لە ناوەندی شتاتهاگن – شامبۆرگ / ئاڵمان لە ژێر ناونیشانی ساتە ڕەش و سپیەکان پێشانگایەکی فوتوگرافی هەیە . بە هەلمان زانی لە نزدیکەوە لەگەڵ ئەسرین خانم لە بارەی پێشانگاکەێ ئەم وتو وێژە ئەنجام بدەێن هیوادارین بە دڵتان بێت
وتو وێژ لەگەڵ ئەسرین ئەسکەندەری
Older: دەشتی کەڵهوری دەنگ و نەوایەک لە گەرمەسیرەوە | Newer: کامیرا و سرۆشت لە دووربینی فەرهاد ئەرشەدی |
ساتە ڕەش و سپیەکان لە دووربینی ئەسرینەوە
Older: دەشتی کەڵهوری دەنگ و نەوایەک لە گەرمەسیرەوە | Newer: کامیرا و سرۆشت لە دووربینی فەرهاد ئەرشەدی |