هەر لە سەرەتاێ لاوی ونەوجوانیمەوە سەرە رای ئەوەی میلی شەپولی رادیوەکەم لە نێوان رادیو کرماشان، تاران،سنە،قەسر شیرین، ییریڤان،قوچان و ئێزگە کوردیەکانی تردا لە گەڕاندا بوو و بە دەنگ و ئاوازی عەلی عەسکەری کوردستانی، مەزهەر خالقی،ئەلبورزی، حەسەن زیرەک، ئیسمائیل مەسقەتی، ئەسلیکە کادر وە یاخود بەرنامەکانی گولهای رادیو تاران مەست دەبووم، لە هەمان کاتدا ئەڤینداری موزیکی رۆژئاواش […]