هەر لە سەرەتاێ لاوی ونەوجوانیمەوە سەرە رای ئەوەی میلی شەپولی رادیوەکەم لە نێوان رادیو کرماشان، تاران،سنە،قەسر شیرین، ییریڤان،قوچان و ئێزگە کوردیەکانی تردا لە گەڕاندا بوو و بە دەنگ و ئاوازی عەلی عەسکەری کوردستانی، مەزهەر خالقی،ئەلبورزی، حەسەن زیرەک، ئیسمائیل مەسقەتی، ئەسلیکە کادر وە یاخود بەرنامەکانی گولهای رادیو تاران مەست دەبووم، لە هەمان کاتدا ئەڤینداری موزیکی رۆژئاواش بووم هەر لە The Animals,The Beteles,The Rolling Stone,Julio Iglesias,Camilo Sesto,Albano Y romina Power,Silvia Vartan,Charles Aznavour و چەندینی تر بگرە تاکو Pink Floyd, Led Zeppelin,Queen و گوێم هەمیشە ڕاهاتبوو لە موزیکی ڕەسەنی کوردی ، ناوچەکە وە هەروەها ڕۆژئاوایی.
تا ئەو کاتانە موزیکی کوردی دوور بوولە ریتمی ڕۆژئاوایی هەرچەند تا رادەیەک تانگۆی ئەرژەنتینی دەرزی کردبوە بەشێک لە گورانیەکان ولە سەرەتاێ هەفتاکاندا قادر دیلان لە چێکوسلۆڤاکیاێ جاران چەند گۆرانیەکی بە ڕەنگی تانگۆ تومار کرد( قژ کاڵی لێۆ ئاڵی ) بەڵام بێجگە لەوە، مەبەستم تا ئەو کاتە کارێکی وا نەکرابوو.
لە سەرەتای هەشتاکان لەو کاتانەێ لە کالیفۆرنیا بووم نەوارێکم(کاسێت) لە ئەوروپاوە بە دەست گەێشت کە هەێ کوردەکانی گورجستان(جۆرجیا) ێ سۆڤیەت بوو کە نەک هەر موزیکی راک Rock بوو بەڵکۆ Hard Rock وە بە دەنگی کەرەم گەردەنزەری کە لە رووێ چونیەتیەوە لە ئاستێکی باڵا و پرۆفیشناڵانە هەر وەکو موزیکی ئەوروپایی و ئەمریکایی و زۆر پێ خۆشحاڵ بووم و نیشانەیەک بوو کە کورد کراوەیە بە رووی شتی نوێ وکارو داهێنانی نوێدا.
ئەمرۆ موزیکی گەردەنزەرێ تا ڕادەیەک کاریگەری خۆێ هەبوە لە سەرلاوانی کوردی باکوری کوردستان بە تاێبەتی ئەو گروپانەێ لەو بەشە موزیکەدا کار دەکەن.
با بزانین کەرەم گەردەنزەری کە بە کاروانسالار وە یاخود یەکمین کەس لە موزیکی راکی کوردیدا دەژمێردرێت کیە.
کەرەم گەردەنزەری لە ٦/٣/١٩٥٢ لە تبلیسی Tbilisi گورجستان واتە کۆماری دیموکراتیکی جۆرجیا لە داێک بوە . باوکی خەلکی کارس و داێکی خەڵکی ڤان کە لە دەمی شەڕی یەکمی جیهانیدا بەرەو روسیا کۆچیان کردوون.
کەرەم هەر لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە بە باوکی دەڵی دەیەوێ ببێتە موزسیون و مامۆستاکەشی لەو بڕوایەدا بوە کە بەهرەێ موزیکی هەیە .باوکی یارمەتی دەدات بۆ فێربوونی گیتاری کلاسیک، ئیلکترۆنیک وبەێس لە کونسرڤاتوری تبلیسی.
لە ساڵی ١٩٧٢ و لەسەر شێوازی موزیکی راکی ئەوروپی و ئەمریکایی دەست بە موزیک دەکات و لەگەڵ چەند لە هەڤاڵانی موزیک ژەنی تردا لە ساڵی ١٩٧٤ – ١٩٧٦ بە مەبەستی پێشکەشکردنی موزیک بە شێوەێ راک بەردەوام بە کارەکانیان دەدەن.
کەرەم لە نێوان ساڵانی١٩٧٣ -١٩٧٦ لەگەڵ سێ هەڤالی تری کورد و هەڤاڵێکی ئەرمەنی گروپی (وەتەن) یان درووستکرد
Rafaélé Şamılé Dasını: Percutıon -drums
Lévon Grıgorı Şaxbazyan: Keyboard
Omaré Sebrıyé Recevı: Solo – gıtar – vokal
Kerem Taharé Gerdenzerı: bass – gıtar- vokal o Berpırsyaré Komé
ئەوان بۆ یەکمین جار لە ساڵی ١٩٧٧ وەکو گروپێکی راکی کوردی لە باژێڕی تبلیس لە فیستڤاڵێکی موزیکیدا بەشداری دەکەن و هەر لەوێدا خەڵاتێک بە دەست دێنن وباشتر دەناسرێن. لە ساڵی ١٩٨٩ ئەلبومی باێ پاییز تۆمار دەکەن و لە ساڵی ١٩٩١ بڵاو دەبێتەوە و چەندین میلیۆن لێ دەفرۆشترێت.
هەرچەند تۆمارکردنی ئەلبۆمێک وا ئاسان نەبوە، چونکە لەو کاتانەدا کومپانیاێ نیمچە دەوڵەتی میلودی دەستی بەسەر بازاری موزیکدا گرتبوو. پاش هاتنی گورباچۆف و پروسترۆێکا و گۆڕانکاریەکان، بەرپرسانی کومپانیای میلودیش گۆرابوون. بەرێوەبەرێ نوێ میلودی بانگهێشتی گروپەکە کردبوو بۆ تۆمارکردنی پرۆژەکەیان لە ساڵی ١٩٨٩ کە سەر ئەنجامەکانی بڵاوکردنەوەی ئەلبۆمی ئازادی بوو. پاش بڵاو بۆنەوەی سیدیەکە کومسیونی موزیکی سۆڤیەت لە گروپەکە داوا دەکات داهاتەکەیان وەر بگرن. گەردەنزەری دەڵی لەو کاتانە هێشتا برینی هەڵبجە تازە بوو و لە لەندەنیش ژمارەیەکی بانکی بۆ کارەساتەکە کرابوەوە ئێمەش داوامان کرد داهاتی ئەلبومەکە رەوانەێ ئەو ژمارە بانکیە بکرێت و ئەم بریارەش لە سیدیەکە نووسرا. ئەو دەڵی ئەم ئەلبومە بە ١١ گورانیەکەیەوە شوێنیکی واتاداری هەبوو لە میژوی موزیکدا.
گەردەنزەری لە چاوپێکەوتنێکدا لە ئیستانبول لەگەڵ ساڵح تۆران پەیامنێرێ دەنگی ئەمریکا وا باس دەکات” من چوومە مەکتەبی موزیک ، پتەوی و نەتەوی من گیتارم دەژەنی و گورانی روسی یم دەووت ، گوێمان لە گۆرانی ئینگلیزی دەگرت بیتلز، لێد زەپڵن و کۆپیمان دەکرد و روسیەکان دەیانکرد، گورجیەکان دەیانکرد پاشان ووتم باشە بۆ ئێمەش بە کوردی ئەو کارە نەکەێن ، دواتر هەڤاڵانی گروپەکەمان بانگ کرد و لە ساڵی ١٩٨٩پێلاق(کاسێت) کمان دەرکرد، ئەو دەڵی ئەو کاتانە سی دی نەبوو
تێکۆشانی ئەوان ئەوە بوو ڕەنگ وجڤاک و کۆمەڵایەتی خۆیان تێدا نیشان بدەن و بگرە تا ئێستاش زۆر کەسان بۆیان سەێربوو کە چۆن دەتوانن کارێکی لەو جۆرەدا درووست بکەن.
گەردەنزەری دەڵی ئەوان کەڵکیان لە هەڵبەستەکانی میکائێلی ڕەشید، کارلینی چاچان، ئەلیی ئیسکۆی، لەتیفی هوسرەت ، ئوردوخانی جەلیل و کەسانی تر وەرگرتوون، هەر وەها دەڵی هەر میللەتێک لە تواناێدایە لەسەر ئەو جۆرە ستاێلانە کار بکات.
سترانبێژ گەردەنزەرێ پێ خۆشە ئەمرۆ هونەرمەندانی کورد موزیکی مۆدیرن درووست دەکەن و موزیکی راکیش کەوتوەتە رێ و بە ئامێری نوێ موزیک چێ دکن دەڵی “ئەمرۆ گەلێک لە گەنجانی ئێمە گیتار، درامز، سۆلۆگیتار لێدەخەن و ناکرێ بڵێت هەموو باشە بەڵام کاری باشی زۆری تێدایە، هەر وەها دەڵی کارکردن و هەوڵ و کۆششێکی زۆری پێویستە، پێشەوە چوون هەیە.
ئەو بەرەو پێشەوە چوونی موزیکی کوردی باش دەبینیت بە تاێبەتی لە باشوری کوردستان بە هۆێ بوونی وەزارەتی ڕۆشنبیری ، بە هۆێ ئەوەێ پێداویستیەکان لەوێ فەراهمترو لەبەر دەستدایە و دەکرێ بە رێک و پێک موزیک پێش خست و بگرە بە شێوەێ سیمفۆنی و ئۆپیرا و ببێتە سەربڵندی بۆ گەلی کورد.
شایانی ئاماژە پێکردنە بەرجە ماوەیەک گۆرانیەکانی کۆما وەتەن و گەردنزەری سەر لە نوێ لە دووCD دا لە ئیستامبوڵ تۆمار کراوون و کەوتوەتە بەر دەستی دۆستداران و گوێگرانی موزیکی کوردی.
هەرە خەونی گەورەی گەردەنزەری پێشکەشکردنی مەم و زینی ئەحمەدی خانی یە وەکو ئوپرایەکی راک rock-opera و زۆر کەسان لەو بڕوایەدان لەوانەیە ئەو کارە لە هەولێر یان سلێمانی ئەنجام بدرێت، بەڵام گەردەنزەری لەگەڵ ئەوەدا نییە ئەو دەڵی تورکیا میژۆێ ١٤٠ ساڵەی ئۆپیراێ هەیە و لێرە هونەرمەندان و موزیک ژەنانی ناوبانگی هەیە، لەبەر ئەوەێ ئیستامبول لە هەرە گەورەترین شارەکانی جیهانە و لە هەر پینچ کەس یەکێکی کوردە، دەشڵێت لەو بروایەدا ئیستانبول باشترین شوێنە بۆ ئوپراێ مەم و زین !!
KURDİSTAN
I
kurdistan
érde kal u bavé me
wetané milleté me
welaté me
kurdistan
em gulamın bona te
bona çiya u kaniyén te
welaté me
kurdistanamın
kurdistan he bi
welaté kurda
kurdistan şén bi
kurdistan
welaté eşireta
merxas ser hılhaté
welaté me
Sources:
Wikipedia
Hurriyetdailynews
Özgür Gündem
VOA – Istanbul