که‌مانچه‌ ژه‌نی کورد شه‌هریار جه‌مشیدی

Posted August 6th, 2013 at 12:15 am (UTC-5)
Leave a comment


بێگومان بۆ هه‌ر مرۆڤێک ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ێ وڵات جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ێ وڵات و شیانی هه‌یه‌ ده‌ر‌گات بۆ بکرێته‌وه‌ و کاره‌کانت باشتر به‌ره‌و پێش بچن‌ وه‌یاخود تووشی ئاسته‌نگ بیت، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت هه‌میشه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ بێت ژیانی سبه‌ێ له‌ ئیمرۆ باشتر بێت.
هونه‌رمه‌ندی موزیک ژه‌نی کورد شه‌هریاری جه‌مشیدی نزیکه‌ێ 10 مانگه‌ له‌ وڵاتی که‌ندا ده‌ژێت و له‌ چه‌ندین چالاکی هونه‌ریدا به‌شداری کردووه‌ و به‌ هیوایه‌ ئه‌گه‌ر بۆێ بره‌خسێ له‌ به‌شی موزیکدا ماسته‌ره‌که‌ێ به‌ ده‌ست بهێنی.
شه‌هریار پێش به‌ جێ هێشتنی ئێران سه‌ر په‌رشتیاری تیپی موزیکی دیلان بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌دا له‌ چه‌ندین کۆنسیرت و به‌رنامه‌ێ موزیکی به‌شداری کردوه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ زینده‌ یاد گۆرانیبێژی ناوچه‌ێ کرماشان یه‌دوڵا ره‌حمانی سی. دی ئه‌ڵوه‌ناتیان بڵاو کرده‌وه‌ و چه‌ند جارێکیش سه‌ردانی باشوری کوردستانی کردووه. درێژەێ وتو وێژەکە لەم لینکەی خوارەوە گوێبیستی دەبن

هه‌ڤپه‌ێڤین له‌گه‌ڵ که‌مانچه‌ ژه‌ن شه‌هریار جه‌مشیدی



Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.