مۆرگنلاند فیستیڤاڵ Morgenland Festival فییستیڤالێکی موزیکی جیهانی ئه‌ڵمانیه که له ساڵی 2005 وه ده‌ستێپێکردووه و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و تێدا جۆره‌ها موزیک و کاری هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی نمایش ده‌کرێت وه یاخود پێشان ده‌درێت. فیستیڤاڵه‌که بێجکه له به‌شداریکردنی گروپه‌کانی موزیک و گۆرانیبێژان، هه‌ر وه‌ها جۆره‌ها کاری هونه‌ری تریش وه‌کو شانوگه‌ری، شێوه‌کاری، فوتوگرافی و هه‌ڵپه‌رکێ تێدا پێشان ده‌درێت.
له ساڵانی رابوردوو له به‌شی موزیک‌دا ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌نده ناوبانگه‌کان تێدا به‌شداری کردوون، له نێوانیان موزسیۆنی ناوبانگی کورد و ئێران که‌ێهان که‌ڵهور،موزسیونی کورد گانی میرزۆ، ئاینور، فرمێسک، ئیبراهیم کییڤ، گۆرانبێژی ناوبانگی ئازه‌ری ئالم قاسیمۆف، دوده‌ک ژه‌نی ناوبانگی ئه‌رمه‌نی ژڤان گاسپاریان و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندانی ناوبانگی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و جیهان.
ڤیستیڤاڵه‌که ئه‌م ساڵ بۆ یه‌کمین جار و به هاوکاری و داخوازی موزسیونی عود ژنی کورد گانی میرزۆ گواسترایه‌وه کوردستان و چه‌ندین کونسێرت له شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌رێوه چوو.
ئه‌وه‌ی شایانی ئاماژه پێکردنه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بۆ ئه‌م جۆره فیستیڤاڵانه بانگهێشت ده‌کرێن وه‌کو هونه‌رمه‌ندانێک له‌و وڵاته‌ی لیه‌وه دێن پێناسه ده‌کرێن نه‌ک وه‌کو نوێنه‌ری موزیکی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌دا، که له‌سه‌ر ئه‌نجام موزیکه‌کانیان وه‌کو موزیکی تورکی، ئێرانی، (عێراقی و سوری”عه‌ره‌بی”) پێناسه ده‌کرێت تاکو موزیکی کوردی، که له‌و بروایه‌دام هه‌مان رێبازی تواندنه‌وه وئهسیملاسیۆن که ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستان به سه‌ریاندا دابه‌شکراوه به بیر دێنیته‌وه.
من له‌و بروایه‌دام له‌مه‌و دوا له‌م جۆره فیستڤاڵانه‌دا به‌شدار بوان ده‌بێت وه‌کو هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه و گه‌ڵان بانگهێشت بکرێن بۆ پاراستنی پێناسه‌ی نەتەوایەتی و مۆرکی موزیکی خۆیان.
گانی میرزۆ یه‌کێک له موزسیونه دیاره‌کانی ئەو فیستیڤاڵە بوە لە ماوەی چەند ساڵی رابوردوو.
گانی موزسیونێکی کوردی رۆژئاڤایه و هه‌ر وه‌کو له بایوگرافیهکهێدا هاتوه له داێکبووی شاری قامیشلۆیه، له ده‌می مناڵێدایه له حه‌له‌ب ژیاوه که یه‌کێک له شاره گرنگه ئابوری و کهڵتوریهکانی سوریادایه.
ئه‌و له کونسرڤاتوری حه‌له‌ب خوێندنی موزیکی به کۆتایی گه‌یاندوووه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین له موزسیونه ناوبانگه‌کان وه‌کو Nuri Escadar و Qadri Dala هاوکاری کردووه و موزێک فێر بوه و پاشان له ساڵی 1994 – 2000 له کونسرڤاتوری Liceu Conservatory له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆرانێکی ناوبانگدا وه‌کو مانوێل گرنادوس فلامینکۆی خوێندووه.
گانی له ساڵی 2005 گروپێکی پێکهێنا که موزیکی کوردی له‌گه‌ڵ جاز، فلامینکۆ و موزیکی تردا تێکه‌ڵاو ده‌کرد و له چه‌ندین له وڵاتانی ئه‌وروپاییدا کونسێرتی هه‌بوه.
گانی ئێستاکه سه‌رۆکی به‌شی موزیکی ئۆریهنتاڵه Department of Oriental Music (Ziryab) له خوێندگای موزیک له به‌رسه‌لۆنه Barcelona وه هه‌روه‌ها پرۆفیسۆری گیتاری فلامینکۆ له Liceu Conservatory.
گانی تا ئێستا سێ CD بڵاو کردوه‌ته‌وه Ronî، Totico وه 1001 Noches, 2006 واته هه‌زار و یه‌ک شه‌و.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی گانی و گروپه‌که‌ی له باشوری کوردستان به باشمان زانی سه‌باره‌ت به فیستیڤاڵه‌که ئه‌م ههڤپهێڤینهی له‌گه‌ڵدا ساز بده‌ێن، هیوادارم سوود به‌خش بێت.
ئەمەش هەندێ لە کارەکانی تری هونەرمەند گانی میرزۆ