ئیبراهیم کییڤو- دەنگی نەتەوەکانی رۆژئاوای کوردستان

Posted November 7th, 2013 at 3:46 pm (UTC-5)
Leave a comment

ke1
که‌م جار‌ هه‌ڵکه‌وتوه‌ هونه‌رمه‌ندێکی نه‌ کوردی ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستان به‌ سه‌ریاندا دابه‌شکراوه‌ کارو ژیانی هونه‌ریان بۆ کورد ته‌رخان کردبیت. به‌ڵام ئه‌رمه‌نیه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوبانگی ئه‌رمه‌نستان و جیهان ئارام خاچه‌تۆریان له‌ بالێتی گایانه‌ Gayane, Dance of the Young Kurds بەشێکی ئەو بالێتە بۆکچ و کورێکی خۆشه‌ویستی کورد تەرخان کردووە، هه‌ر وه‌ها کا‌ره‌په‌تێ خه‌چۆ Karapetê Xaço و ئارام تیگران Aram Tigran ئه‌وه‌نده‌ وه‌کو گۆرانیبێژی کورد ناسراوون که‌متر وه‌کو ئه‌رمه‌نی.\
ئه‌مرۆش ئیبراهیم کییڤو موزسیۆنی رۆژئاوای کوردستان زۆری هونه‌ره‌که‌ی، ئاواز و گۆرانیه‌کانی بۆکورد ته‌رخان کردووه‌.
ئیبراهیم کییڤو له‌ ساڵی 1966 له‌ گوندێکی بچووکدا (Tlele)له‌ حه‌سه‌که‌ له‌ داێکبووه‌، له‌ خانه‌واده‌یه‌کی ئه‌رمه‌نی ناوچەی وان که زۆری خانەوادەکەی بێجگە لە باپیری سەرکیس کیڤۆرکیان کە لەو دەمەدا تەنها ٨ ساڵی تەمەنی بوە‌ له‌ کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌رمه‌نیه‌کاندا رزگاری بوه‌ و پاشان براوەتە گوندێکی ئیزیدیەکان.
ئیبراهیم هەر لە تەمەنی مناڵیەوە لەگەڵ فەرهەنگ و کەڵتورە جیاوازەکانی ناوچەکەدا ئاشنایی پەێدا کردووە، هەر لە کورد و ئەرمەنیەوە بگرە تاکو عەرەب و ئاسوری و کلدانیەکان.
ke2
ئیبراهیم لە مناڵیەوە دەست دەکات بە فێربوونی عود، بزوک و ساز و باغلەمە و خوێندنی باڵای لە حەسەکە بە کۆتایی دەهێنیت و پاشان لە حەلەب بەردەوام دەبێت لە سەرخوێندن و راهێنانی موزیکی بە تاێبەتی لەگەڵ ئاوازدانەر نوری ئەسکەندەر و پاشان لە کۆلیژی مامۆستایان وانەی موزیک دەڵێتەوە.

ئیبراهیم شارەزاییەکی باشی هەیە لە زمانەکانی کورمانجی (کوردی) ئەرمەنی، تورکی، عەرەبی و ئاسوری و هەر وەها گۆرانیەکانیان. ناوبراو لە ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٥ لە فیستیڤاڵە ناوبانگەکانی سوریادا چەند خەڵاتێکی وەرگرتوە .
کییڤو ساڵانێکە لە فیستیڤاڵی مۆرگنلاندی ئەڵمانی بەشداری دەکات و ئەمساڵ بە هاوبەشی لەگەڵ موزیکڤانانی تری کوردستان وەکو کەێهان کەڵهور، گانی میرزو و فرمێسک لە هەمان فیستیڤاڵدا بەڵام ئەمجار لە باشوری کوردستان بەشداریان کرد.

ئیبراهیم کە تازە لە باشوری کوردستان و ئەڵمانیا گەرابوەەوە و لە دەمی وتو وێژمدا لەگەڵ موزسیۆنی ناوبانگی کورد، گانی میرزو لە بەرسەلۆنە بە هەڵکەۆت کاکە ئیبراهیمیش لەوێ بوو وە بە هەڵمان زانی ئەم گڤت و گۆیەێ لەگەڵ ساز بدەێن، بەو هیوایەی زۆرتر لەگەڵ کارەکانێدا ئاشنا بن.


Interview with Kurdish – Armenian Singer/ Musician Ibrahim Keivo هەڤپەێڤین لەگەڵ گۆرانبێژ و موزسیۆنی کوردی – ئەرمەنی ئیبراهی کییڤو

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.