Sitar
سیتار
سیتاریهکێک له ئامێره ناوداره ژیهکانی جیهانه که به زۆری له مۆزیکی کلاسیکی هیندی و موزیکی هیندوستانیدا به کار دێت. ئه‌م سازه له ده‌سته‌یه‌کی درێژ پێک هاتوه که له‌و بروایه‌دان له ناوه‌راستی ئاسیاوه به‌ره‌و هیندوستان روێشتوه وه هه‌روه‌ها له‌و بروایه‌دان ڤیینا Veena کاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌م ئامێره‌دا هه‌بوو بێت.
سیتار ناوه‌که‌ی له سێ تاری فارسیه‌وه هاتوه، له کاتێکدا سێ تار هه‌ر له ناوه‌که‌یه‌وه له سێ ته‌ل وه یاخود تار پێکهاتوه به‌ڵام سیتارله چه‌ندین ته‌ل پێکهاتوه.
سیتارله سه‌ده‌ی 16 – 17 په‌ره‌ی سه‌ندووه وه له سه‌ده‌ی 18 و له کاتی مه‌غوله‌کاندا گه‌ێشتوه‌ته باکوری هیند له ده‌می فه‌رمانره‌وایی یان (سلاطین) ی دلهی وه به‌و شێوه‌ی که ئه‌مرۆ ده‌ێبینین،به‌ڵام حه‌زره‌ت ئه‌میر خوسره‌و هۆزانڤان و موزسیۆنی سۆفی له سه‌ده‌ی 13 و 14 بناغه‌ی ئه‌و سازه‌ی داناوه.
له ده‌می ئیمبراتوری مه‌غۆلدا له کیشوه‌ری هیندی له نێوان ساڵانی 1526 – 1857 له دیوه‌خانی مه‌غوله‌کان عودی ئێرانی لێ ژهنرابوو و له‌وانه‌یه بناغه‌یه‌کی بۆ درووست‌کردنی سیتار دابین کردبێت، به‌ڵام به هه‌ر جۆر به‌ڵگه‌یه‌کی فیزیکی له بوونی سیتار نه‌بوه تا رووخانی ئیمبراتوری مه‌غول له نێوان ساڵانی 1690 – 1720 .
سیتار ده‌کرێ 18، 19 وه یاخود 20 سیم وه یاخود ته‌لی هه‌بێت که 6 یان 7 له‌و تارانه ده‌ژه‌نرێن وه ئه‌وانه‌ی تر هاوده‌نگن وه بۆ به‌هێزکردنی ده‌نگی ته‌له‌کانی ترلهوێدان. سێ شێوه له سیتاری مۆدیرنی ناوبانگ هه‌یه که به فۆرم وشێوه‌ی جیاوازی دێن و زۆر جار به ناوی ئه‌وکه‌سانه‌ی درووستیان ده‌که‌ن وه یاخود ژه‌نیاره‌کان ناوبانگیان ده‌رده‌که‌ن. دوو له‌وانه‌ی ناوبانگن، یه‌کێکیان به ناوی سیتاری gayaki یه که هه‌ندێ جارێش پێ ده‌ووترێ سیتاری شێوه‌ی ڤیلایه‌ت خان و 6 ته‌لی ژه‌نیاری هه‌یه وه ئه‌وه‌ی به باشی رازاوه‌ته‌وه به سیتاری شێوه‌ی رافی شانکه‌ر ناسراوه. چونیه‌تی باشی سیتاریش وه‌کو هه‌ر ئامێرێکی تر ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر چونیه‌تی ئه‌و داره‌ی لێ درووست ده‌کرێت. هه‌ندێ سیتار ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ کارخانه‌یه‌ک وه یاخود چ که‌سێک درووستی کردوه که به نرخێکی زۆر له‌سه‌رت ده‌که‌وێت، ئه‌وانه‌ی که ناودارترن کۆنه‌کان وه‌کو Rikhi Ram ی دلهی یان Hiren Roy کۆلکه‌تا.
سیتار له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا
مایسترۆی سیتار ڤیلایه‌ت خان بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له 50 ساڵه له گه‌شتی موزیکیدایه له ده‌روه‌ی هیندوستان وه یه‌کمین موزسیۆنی هێندی بوو که پاش سه‌ربه‌خۆ بوونی هیند له ساڵی 1951 له ئینگلیستان موزیک بژه‌نی و سیتار به جیهان بناسێنی و پاشان له کۆتایی 1950 و له سه‌ره‌تاێ 1960 رافی شانکه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌بڵه ژه‌نی هاوکاری ئاڵا راخه Alla Rakha ده‌ستیان کرد به زۆرتر ناسینی موزیکی هیندی به ڕۆژئاوا.
سیتار یه‌کێک له ئامێره دڵگیرو غه‌مگینه‌کانی موزیکی جیهانه که ئاسانی له هه‌ر پارچه موزیکێکدا به ئاسانی ده‌ست نیشان ده‌کرێت و یه‌کێک له‌و ئامیرانهدایه که مۆرکی کیشوه‌ری هیندی پێوه‌یه.
سیتارزۆرتر ناوبانگی دایه‌وه پاش به کارهێنانی له لایه‌ن گروپی بیتڵزهوه The Beatles که له سه‌ر ئه‌نجامی فێربوونی George Harrison جۆرچ هاریسن هات له‌سه‌ر ده‌ستی Ravi Shankarرافی شانکه‌ر و Shambhu Dasشامبوداس. به‌ڵام Yardbirds یه‌کمین گروه بوون که سیتاریان به کار هێنا به‌ڵام تومارکراوهکهیان بلاو نه‌بوه‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه جۆرج هاریسن به یه‌کمین که‌س داده‌نرێت له هێنانی سیتار بۆ ناو موزیکی پاپ Pop
هه‌روه‌ها Brian Jones له گروپی Rolling Stones له گۆرانی هه‌ره خۆشی Paint it Black به کاریان هێنا.
هه‌ر وه‌ها موزسیون و گروپه ناوبانگه‌کانی تری جیهان که سیتار له گۆرانی و ئاوازه‌کانیان به کار هێنا جیمی پهێج له گروپی Led Zeppelin,،
The Animals, The Moody Blues, Fleetwood Mac, John Mclaughlin & Shakti ,The Doors, Yes, Aerosmith, R.E.M, Metallica, Shakira هه‌ر وه‌ها سیتار له جۆره‌ها به‌شه‌کانی تری موزیک وه‌کو جاز، راک، پاپ، فلامینکۆ و … و چه‌ندین فۆرمی تریش به کار هاتوه.