فه‌تحی کاراکه‌جلی وه‌کو باس ده‌کات هونه‌رمه‌ندێکی کورده له کوردستانی باکوره‌وه که سه‌رگه‌رمی کاری هونه‌ری دیلان و هه‌ڵپه‌رکێه، چ هه‌ڵپه‌رکێ کردن، فێرکردن وه یاخود داهێنانی دیلانی کوردی و به زیندو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه گرنگه له فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتوری کوردی‌دا. فه‌تحی له چه‌ندین به‌رنامه و پرۆژه‌دا به‌شداری کردوه و ئێستاکه‌ش خه‌ریکی داستانی مه‌م و زینه و له چه‌ندین که‌ناڵه‌کانی ڕادیو و ته‌له‌فزیوندا ده‌رکه‌وتوه و نزیکه‌ی 30 ساڵه لەم بوارەدا و له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌رکێ و موزیکی کوردی، تورکی و ڕۆژهه‌لاتی ناڤین کار ده‌کات و چالاکه و ده‌یه‌وێت فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتوری کوردی به جیهانی ده‌ره‌وه بناسێنیت.
فه‌تحی کاراکه‌جلی ئێستاکه خوێندکاری دکتورایه له به‌شی ئیثنو- میوزکالوژی له زانکۆی یۆرک
ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ڵپه‌رکێ کوردی به ڕه‌نگێکی نوێتر پێشان بدات، واته ده‌ست کاریکردن له هه‌ڵپه‌رکێ و دیلانه‌کان و هه‌ر وه‌ها جل و به‌رگه‌کان و به جۆرێکی گونجاوتر له جیهانی ئه‌مرۆدا پێشانیان بدات، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نیه‌تیان له ده‌ست بده‌ن.
لێره‌دا پرسیارێک ده‌خه‌ێنه به‌رده‌م خوێنه‌ران و بینه‌ران ئایا هونه‌ره فۆڵکلۆریه‌کان شیانی ده‌ست کاریکردنیان هه‌یه وه یاخود ده‌بێت وه‌کو خۆیان بمێننه‌وه؟
لەم کلیپەی خوارەوە ده‌توانن گوێبیستی دید و بۆچونه‌کانی کاک فه‌تحی بن له باره‌ی هه‌ڵپه‌رکی و دیلانی کوردی.
http://www.dilandance.blogspot.com/