Tıkaye leser Wénekan kılık bıke bo gewrekırdnewe تکایە لەسەر وێنەکان کلیک بکە بۆ گەورەکردنەوە
ساڵانە لەسەر ئاست و پلەی جیاواز وجۆراو جۆردا کێبرکی هەڵوەژێنی جوانترین کچ وە یاخود ژن بە رێوە دەچێت، چ لە شاروچکە بچوکەکان، شارەکان وە یاخود ئوستانەکان کە لەسەر ئەنجام لە هەر ئوستانێک، یان ئیالەتێک خانمێک وە یاخود کچێک بە نوێنەرایەتی ئوستانەکەی هه‌ڵده‌بژێریت و لە پێشبڕگی سەرانسەری وڵاتەکەدا بەشداری دەکات و پاشان جوانترین و شایستەترینیان نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات لەسەر ئاستێکی نێونەتەوەییدا واتە لە کێبرکی جوانترین و شایستەترین ژن لەسەر ئاستی هەموو جیهان.
بێگومان ئەمە دیاردەیەکی شارستانیە کە لە سەرانسەری جیهاندا بەرێوە دەچێت چ لەو وڵاتانەی سیکولارن وە یاخود لەو وڵاتانەی لە رووی ئاینیەوە پارێزکارن. ئەوەی شایانی ئاماژە پێکردنە ئەو کچانەی وە یاخود ئەو ژنانەی لەم کێبرکیانەدا بەشداری دەکەن بە واتای ئەوە نییە ئەمانە لە هەرە جوانترین و شایستەترین کچانی ئەو وڵاتەدان، بەڵکۆ تەنها جوانترینی ئەو کۆمەڵە کچانەن کە لەو پێشبرگیەدا بەشداریان کردوون، ئەگەنە لەوانەیە سەدان و هەزاران کچانی جوانتر‌و شۆخ و شەنگتر هەبن کە ئەو هەلەیان بۆ نەرەخساوە لەو جۆرە پێشبرگیانەدا بەشداری بکەن، بەڵام سەرە رای ئەوە دەست خۆشی و ئافەرینی ئەو کچانە دەکرێت کە بەجەرگانە لە کۆمەڵگایەک کە تا رادەیەک پارێزکاردا لەو پێشبرگیەدا بەشداریان کردوون و بەو هێوایەی ئەمە هاندەرێک بێت لە ئایندەدا ژمارەیەکی زۆرتر بەشداری بکەن بە تاێبەتی ئەوانەی لە ناوەوەی وڵاتدان، له هه‌مان کاتدا ده‌بێت سوپاسی ئه‌و داێک و باوکانه بکرێت که وا رێگایان به کچه‌کانیان داوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و جۆره پێشبرگیانه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
بە داخەوە من بۆم نەرەخسا پێشبرگیەکە ببینم بەڵام لە رێگای ئەو کلیپانەی بڵاو بۆنەتەوە بەرنامەکە بێ کەم و کۆری نەبوە و وا دەردەکەوێت هەڵسۆرانی کێبرگیەکە بە ئەندازەێ پێویست شارەزاییان لە کارەکەدا نەبوە کە شیانی هەیە پەێوەندی بە سەرچاوە جیاوازەکانەوە هەبێت بە تاێبەتی لە رووی داراییەوە.
بۆ بەشداری کردن لەو کێبرکیانە هەندی پرینسیپ وە یاخود هەل و مەرج هەیە کە دەبێت رەچاو بکرێت لە رووێ راهێنانی کاندیدەکان، هەلس و کەوتیان، جل لەبەکردن، شێوەێ روێشتنیان، قسەکردن و وەڵامدانەوە، فێرکردنی جۆری پرسیارەکان، پۆزلێدان، چۆنیەتی راوەستان، وێنەگرتن، ئارایش و چەندینی تر، کە لە هەموو ئەو شتانەدا کەم وکۆڕی لە کاندیدەکاندا بەدی دەکرا.
شایانی ئاماژە پێکردنە کێبرکیەکان له سه‌رانسه‌ری جیهان بەرامبەر بە ساڵانی رابوردوو گۆڕانێکی زۆری بەسەردا هاتوە بە تاێبەتی ئەگەر لە پێشدا تەنها تێشک لەسەر جوانی بوە، ئێستاکە تواناییە جۆراوجۆرەکانی ئەو خانمە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن وه‌کو زانیاری، پۆز، که‌سایه‌تی و هه‌ر وه‌ها له‌سه‌ر وێنه‌کانیان،پوخته‌ی کار‌و ژیاننامه، جل و به‌رگی ئێواران و چاوپێکه‌وتنی که‌سایه‌تی که هه‌ر کام له‌مانه سه‌نگینی و قورسایی خۆی هه‌یه له نومره‌ی ده‌نگدانه‌کاندا، واتە جوانیەکە هەر دەرەوە نییە بەڵکۆ لە ناوەوەش.
کچان و ژنانی کورد ئه‌مه یه‌کمین جاریان نییه له کێبرکیه‌کی وه‌هادا به‌شداری بکه‌ن به‌ڵکۆ دیاره له درێژایی ده‌یان ساڵاندا له عیراق کچانی کورد به‌شداریان کردووه و پله‌ی یه‌کمیشیان به ده‌ست هێناوون. ئه‌وه‌ی که باش لێ دڵنیام له ساڵی 1971 خانمه ناسکه شاڵی پله‌ی یه‌کمی به ده‌ست هێنا و هه‌ر وه‌ها ژینا زه‌هاوی له ساڵی 2009 و له ساڵی 2001 یش کچێکی تری کورد یه‌کمین پله‌ی به ده‌ست هێنا به‌ڵام پاش یه‌ک مانگ لێ سه‌ندرابوه‌وه به هۆێ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ شوی کردبوو وپاشان جیا بوبوه، چونکه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی به‌شداریکرن نابێ کاندیده‌که شوی کردبیت، هه‌ر وه‌ها له رێگای ناوه‌کانه‌وه شیانی هه‌یه براوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ش هه‌ر وه‌ها کورد بن، نه‌رمین قدوری ساڵی 1954،شاهیناز النقاش ساڵی 1967، نه‌رمین که‌تان ساڵی 1979 و ئاڵا عه‌بدولهادی ساڵی 1996.
بۆ ئەو کەسانەی دژ بەم جۆرە کێبرکیەدان و بە بازرگانی کردن بە کچانەوە وە یاخود ژنانەوە ناوی دەبەن، ئەوەندەی پەێوەندی بە بازرگانیەوە هەیە بەو پییەی کۆمپانیا گەوراکان پوڵێکی زۆری تێدا خەرج دەکەن بۆ ئاگاداری و پرۆپاگەندە بۆ بەرهەمەکانیان لە هەمان کاتدا دەرگایەکی زۆر بە رووی ئەو کچانەدا دەکاتەوە، کە تا ئەو رادەییەی من ئاگادار بم زۆری براوەکان ئەمرۆ لە سینەما و تەلفزیۆن و بوارە جیاوازەکانی هونەردا کار دەکەن.
شلێر باپیری که خۆێ یه‌کێک له خانمه شۆخ و شه‌نگه‌کانی کوردستانه و هه‌میشه سه‌رقاڵی چالاکیه‌کانی ژنانه و به هۆێ کارکردنی له ده‌زگاکانی میدیادا زۆر جار له نزدیکه‌وه چاودێری ئه‌م جۆره چالاکیانه‌یه که به هه‌ڵمان زانی سه‌باره‌ت به کێبرکی ئه‌م دواییه‌ی جوانترین کچی سالی 2013 هه‌رێمی کوردستان ئه‌م هه‌ڤپه‌ێڤینه له‌گه‌ڵدا ساز بده‌ێن و سه‌رنج و تێبینیه‌کانی به گوێ‌گران و بینه‌رانمان را بگه‌ێنین. هیوادارم سوود به‌خش بێت.