هونەری ساز و ئامێری مۆزیک درووستکردن

Posted June 15th, 2012 at 3:10 pm (UTC-5)
Leave a comment

هونەرمەندی ئامێری موزیک درووست کەر وەکو ئەو پەێکەر تاشەیە کە لە پێکەری کەسایەتیەک یادگاریەکیکی هەمیشەیی داتەراشیت کە لە هەر چوار وەرزی ساڵ سەربەرز و سەرکەش ڕادەوەستێت و هەر رۆژ بەلادا تێ دەپەرین و سەری نەوازشیان بۆ دادەنێن و لە سایەیەیاندا وێنە دەگرین بۆ رۆژانی یادگاری. دارتاشی موزیکیش لەو دارە سازیك درووست دەکات ،تارێک، سی تارێک، تەنبورێک، ڤیولۆنێک وە یاخود چەلۆیەک کە لە رۆژانی دلتەنگی ئاراممان پێ دەبەخشێت و لە رۆژانی خۆشیشدا دەمانهێنێتە سەما و هەڵپەرکی.

هونەرمەند کاک عەلی خزری هەر لە نەوجەوانیەوە لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان خولیایی درووستکردنی تار و سی تار بووە و لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام بوە لە ژەنینی ئەو سازانە و هەر وەها گۆرانی چرین. بە سوپاسەوە کاک عەلی ئەو دەرفەتەی بۆ رەخساندنین ئەم دەمە تەقەی لەگڵدا بکەێن و تێشکێک بخاتە سەر هونەری ئەو جۆرە کارە. بەو هیوایەی سوود بەخش بێت و چێژی لێ وەربگرن

نه‌جمه‌دین غوڵامی و چل ساڵ کاری هونه‌ری له‌ پێناوی کوردستان

Posted May 30th, 2012 at 6:14 pm (UTC-5)
Leave a comment

نه‌جمه‌دین ( نه‌جمه‌ ) غوڵامی یه‌كێک له‌ هه‌ره‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناوبانگه‌کانی کورده‌ که‌ فه‌ره‌تر له‌ 40 ساڵ به‌ خۆی و هونه‌ره‌که‌یه‌وه‌ پابه‌ند بوونه‌ به‌ گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان و بێ ووچان هونه‌ره‌که‌ی هاوکات و هاوده‌م بوه‌ له‌گه‌ڵ بۆنه‌ و رووداوه‌کاندا چ له‌ کاتی ته‌نگانه له‌ ده‌می هێڕش بردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ده‌ستپێکی ساڵی 1979 له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌‌ وه‌ یاخود له‌ خۆشی و ئاهه‌نگێڕانه‌کانی نه‌ورۆزدا. کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی بریاره‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لاو فؤاد نه‌راغی له‌ درێژایی مانگی شه‌ش و تا سه‌ره‌تای مانگی هه‌فت(7) چه‌ندین کۆنسیرت له‌ که‌نه‌دا و وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان پێشکه‌ش بکه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ده‌رفه‌تمان زانی له‌گه‌ڵ کاک نه‌جمه‌ی غوڵامی وتو وێژێک ساز بده‌ێن سه‌باره‌ت به‌ گه‌شته‌که‌یان بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی به‌ ئه‌ڤیندارانی هونه‌ره‌که‌ی،‌ به‌و هیوایه‌ی کورده‌ دانیشتوه‌کانی که‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌ڵه‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ن و ئاماده‌ی کۆنسیرته‌کانیان بن و چێژ له‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌کانیان وه‌ر بگرن.

چاوپێکەوتن لەگەڵ موزسیۆنی کورد نادر موفتی زادە

Posted May 23rd, 2012 at 5:29 pm (UTC-5)
1 comment

هونه‌رمه‌ند و موزسیۆنی کورد کاک نادر موفتی زاده‌ ده‌مێکه‌ له‌ ناو کاری مۆزیکدایه‌، هه‌ له‌ مه‌هاباده‌وه‌ که‌ له‌وێ سه‌ری هه‌ڵهێناوه‌ تاکو ئه‌وروپا و ئێستاش له‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ر بێ ووچان له‌ ئاواز دانان و کاری مۆزیک و فێر کردندایه‌. کاک نادر وه‌کو کانیاوێکی موزیکه‌ که‌ خاوه‌ن فه‌ره‌تر له‌ 100 پارچه‌ مۆزیکی تۆمارکراوه‌ و ده‌یان تریش ئاماده‌ن بۆ تۆمار کردن.کاک نادر هه‌رچه‌ند هه‌ندی له‌ سیدیه‌کانی به‌ ده‌نگی خۆی تۆمار کردووه‌ به‌ڵام خۆی وه‌کو گۆرانیبێژ ته‌ماشا ناکات و به‌ڵکۆ به‌ هیوای که‌سانێکی ده‌نگ خۆشتره‌ ئاوازه‌کانی تۆمار بکه‌ن. کاک نادر چه‌ندین جار له‌ به‌شی کوردی وتو وێژی له‌گه‌ڵ کراوه‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ پاش سه‌ردانی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵمان زانی ئه‌م گفت و گۆیه‌ له‌گه‌ڵ ساز بده‌ێن . هیوادارین به‌ دڵتان بیت

شه‌ڕواڵی پیاوانی کوردی له‌ بازاره‌کانی ئه‌وروپا به‌ ناوی شه‌ڕوالێ تورکیه‌وه ‌‌

Posted May 2nd, 2012 at 6:24 pm (UTC-5)
Leave a comment

شه‌ڕواڵی پیاوانی کوردی له‌ بازاره‌کانی ئه‌وروپا به‌ ناوی شه‌ڕوالێ تورکیه‌وه ‌‌
هه‌ر میلله‌تیک به‌ فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتۆریه‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ پێک هاتوه‌ له‌ مۆزیک، هه‌ڵپه‌ڕکێ، جل و به‌رگ، گه‌مه‌و یاری و شتی تر و کوردیش له‌و بوارانه‌دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ زۆر جار به‌ هۆی نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتداریه‌کی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستیان به‌ سه‌ر کوردستاندا گرتوه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتۆری خۆیان ده‌ێزانن.
کورد له‌ مۆزیکدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و مۆزیکی وه‌کو کانیاوێکه‌ هه‌مو وڵاتانی دراوسێ لێ ده‌نوشن.
له‌ هه‌ڵپه‌رکێدا هه‌ر ناوچه‌یه‌ک خاوه‌نی ده‌یان جۆره‌ها هه‌ڵپه‌رکێه‌ که‌ هه‌ر کام واتای خۆی هه‌یه‌.
وه‌ له‌ رۆی جل و به‌رگه‌وه‌ که‌ بابه‌تی ئه‌م نوسینه‌یه‌، جلی ژنان ئه‌وه‌نده‌ جوان و ره‌نگینه‌ که‌ هه‌مو ره‌نگه‌کانی وه‌رزه‌کانی ساڵی له‌ خۆدا گرتوه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ کاریشیان له‌سه‌ر کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی گونجاوتربن له‌گه‌ڵ کاتدا بێ ئه‌وه‌ی ره‌سه‌نیه‌تی خۆی له‌ ده‌ست بدات و هه‌ر ناوچه‌ و هه‌ر به‌شێکی کوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جلی پیاوانیش به‌ هه‌مان شێوه‌.
له‌وانه‌یه‌ که‌سانێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بن جل و به‌رگه‌کان ده‌ست کاری بکرێن به‌ڵام من له‌و بروایه‌دام ئه‌مرۆ له‌ سه‌رده‌مێکدا ده‌ژێن که‌ ئه‌و جل و به‌رگانه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستێکی زانستیانه‌ی هونه‌ری مۆدیرنی دۆزین نۆژه‌ن بکرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هاوڵاتیه‌کی کورد له‌ هه‌ر شوێنیکی جیهاندا نه‌ک هه‌ر له‌ بۆنه‌ تاێبه‌تیه‌کاندا به‌ڵکۆ له‌ هه‌ر کاتێکدا به‌ ئاسایی و به‌ شانازیه‌وه‌ له‌به‌ری کات. ئه‌وتا له‌ هه‌ندێ وڵاتانی رۆژئاوا جل و به‌رگی پیاوانی کوردی نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ مۆرکێکی تر له‌ سه‌ر دراوه‌.
له‌ 90 کاندا شه‌ڕواڵی پیاوان به‌ که‌مێک ده‌ستکاری بۆ ژنان به‌ کار هێنرا، ئه‌مرۆ شه‌ڕواڵ وه‌ یاخود په‌نته‌لۆنی پیاوانی کوردی به‌ چه‌ندین ده‌ستکاری و به‌ چه‌ندێن( ستاێله‌وه) که‌وتونه‌ته‌ بازاره‌کان به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ نه‌ك به‌ ناوی شه‌ڕواڵی کوردی به‌ڵکۆ تورکی، جا ئه‌و کاره‌ چ له‌ نه‌زانین دا کرا بێت وه‌ یاخود به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ ئه‌رکی که‌ڵتور و فه‌رهه‌نگ پارێزانی کورده‌ مۆرکی کوردانه‌ی نه‌ک هه‌ر شه‌ڕواڵ به‌ ته‌نێ به‌ڵکۆ هه‌موو جل و به‌رگی کوردی بپارێزن.

رامتین موه‌حه‌د: سینه‌مای ئێران مۆرکێکی زۆر گرنگی هێشتوه‌ له‌ مێژوی سینه‌مای جیهان

Posted March 14th, 2012 at 3:20 pm (UTC-5)
Leave a comment

رامتین موه‌حه‌د: سینه‌مای ئێران مۆرکێکی زۆر گرنگی هێشتوه‌ له‌ مێژوی سینه‌مای جیهان

رامتین یه‌کێک له‌ هونه‌رمه‌دانی ئێرانیه‌ که‌ هه‌ر له‌ منالیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی هاتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و خه‌ریکی فیلمسازی و کڵاسی هونه‌ریه‌ له‌ په‌ێوه‌ندی به‌ کاری سینه‌ما و خۆ ئاماده‌کردن بۆ کارکردن له‌و بواره‌دا.
رامتین ساڵانێک بوو له‌ کالیفورنیا پێکه‌وه‌ ئاشنا بوین به‌ڵام پاش دابڕانێکی فه‌ره‌تر له‌ 15 ساڵ به‌ هۆی ڕوێشتنی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی جارێکی تر له‌ مێوانداریه‌کی هونه‌رمه‌نداندا له‌ شاری ساندیێگۆ / کالیفۆرنیا یه‌کترمان دیته‌وه‌ و سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌م وتو وێژه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

دەرهێنەر سەربەست گەرمیانی

Posted November 18th, 2011 at 10:39 pm (UTC-5)
Leave a comment

سەربەست گەرمیانی یەکێک لە هونەرمەندانی لاوی کوردستانی باشورە کە سەرگەرمی کاری فیلمسازی و سینەمایە و تا ئێستا چەند کورتە فیلمێکی دروستکردوە و لە چەندین پرۆژەی هونەرمەندانی تردا بەشداری کردووە و ئێستاکە فیلمێکی کورتی بە ناوی برێشک لە هەفتمین فیستیڤالی فیلمی کوردی لەندەن – بەشی پێشبڕگی یەڵماز گونای بەشداری دەکات.
سەربەست بێچگە لەو کارانە تا ئێستا دوو کلیپی بۆ دەف ژەنین درووستکردوە کە یەکێکیکیان بۆ هونەرمەند سۆران عەبدولخالیق لە گروپی نالی و ئەوەی تر بۆ دەف ژەنی ناوبانگی کورد هەژار زەهاوی.
لەم کلیپەی خواەرەوە دەتوانن زۆرتر گویبیستی کارو بارەکانی بن

ئەمەش هەندی نمونە لە کارەکانی هونەرمەند سەربەست گەرمیانی
سوران عەبدولخالیق/ گروپی نالی

هەژار زەهاوی

فه‌تحی کاراکه‌جلی و دیلانی کوردی

Posted October 6th, 2011 at 12:58 pm (UTC-5)
1 comment

فه‌تحی کاراکه‌جلی وه‌کو باس ده‌کات هونه‌رمه‌ندێکی کورده‌ له‌ کوردستانی باکوره‌وه‌ که‌ سه‌رگه‌رمی کاری هونه‌ری دیلان و هه‌ڵپه‌رکێه‌، چ هه‌ڵپه‌رکێ کردن، فێرکردن وه‌ یاخود داهێنانی دیلانی کوردی و به‌ زیندو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ گرنگه‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتوری کوردیدا. فه‌تحی له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ و پرۆژه‌دا به‌شداری کردوه‌ و ئێستاکه‌ش خه‌ریکی داستانی مه‌م و زینه‌ و له‌ چه‌ندین که‌ناڵه‌کانی ڕادیو و ته‌له‌فزیوندا ده‌رکه‌وتوه‌ و نزیکه‌ی 30 ساڵه‌ لەم بوارەدا و له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌رکێ و موزیکی کوردی، تورکی و ڕۆژهه‌لاتی ناڤین کار ده‌کات و چالاکه‌ و ده‌یه‌وێت فه‌رهه‌نگ و که‌ڵتوری کوردی به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ بناسێنیت.
فه‌تحی کاراکه‌جلی ئێستاکه‌ خوێندکاری دکتورایه‌ له‌ به‌شی ئیثنو- میوزکالوژی له‌ زانکۆی یۆرک
ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ڵپه‌رکێ کوردی به‌ ڕه‌نگێکی نوێتر پێشان بدات، واته‌ ده‌ست کاریکردن له‌ هه‌ڵپه‌رکێ و دیلانه‌کان و هه‌ر وه‌ها جل و به‌رگه‌کان و به‌ جۆرێکی گونجاوتر له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا پێشانیان بدات، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌سه‌نیه‌تیان له‌ ده‌ست بده‌ن.
لێره‌دا پرسیارێک ده‌خه‌ێنه‌ به‌رده‌م خوێنه‌ران و بینه‌ران ئایا هونه‌ره‌ فۆڵکلۆریه‌کان شیانی ده‌ست کاریکردنیان هه‌یه‌ وه‌ یاخود ده‌بێت وه‌کو خۆیان بمێننه‌وه‌؟
لەم کلیپەی خوارەوە ده‌توانن گوێبیستی دید و بۆچونه‌کانی کاک فه‌تحی بن له‌ باره‌ی هه‌ڵپه‌رکی و دیلانی کوردی.

http://www.dilandance.blogspot.com/

ژنانی کورد له‌ سینه‌مای ئێراندا

Posted August 26th, 2011 at 10:57 am (UTC-5)
Leave a comment

سه‌ره‌ رای ئه‌و ئازادیه‌ سنورداره‌ی که‌ بۆ کورد ڕه‌خساوه‌ له‌ بواره‌ هونه‌ریه‌کاندا وه‌ سه‌ره‌ رای ئه‌و ئازادیه‌ که‌مه‌ی که‌ له‌ ئێراندا بۆ ژنان هه‌یه‌ و بۆ ژنانی کورد که‌متره‌، هێشتا که‌سانێک توانیویانه‌ له‌م بواره‌دا وه‌کو ئه‌ستیره‌یه‌ک له‌ جیهانی هونه‌ردا بدرۆشینه‌وه‌.
سینه‌مای ئێران له‌م ساڵانه‌ی دوایی و له‌ ڤیستیڤاڵه‌ جیهانیه‌کاندا خه‌ڵاتی به‌رچاو و شاێسته‌ی به‌ ده‌ست هێناوه‌ هه‌رچه‌ند له‌ چه‌ند ساڵی ڕابوردودا وه‌کو باس ده‌کرێت ئه‌و ئازادیانه‌ به‌ تاێبه‌تی بۆ کورده‌کان و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ڕژیم و سیستمه‌که‌ ده‌گرن‌ که‌متر بوه‌ته‌وه‌ و که‌متر فیلمه‌کانی ئێرانی له‌ ڤیستیڤاڵه‌ جیهانیه‌کاندا پێشان ده‌درێن ،‌ ژنانی کوردیش له‌ ژێر ئه‌و بارو دۆخه ‌و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا هه‌رچه‌ند به‌ ژمارێکی که‌م به‌ڵام وه‌کو هونه‌رمه‌ندانێکی به‌ توانا له‌ هونه‌ری سینه‌مادا له‌ ئێران ناویان ده‌رکردوه‌ و ئه‌کرێ به‌ هونه‌رمه‌ندانێکی وه‌کو مه‌هناز ئه‌فزه‌لی، فه‌خری خوروش، مه‌ریه‌م بۆبانی، مه‌هوه‌ش ئه‌فشار په‌ناه‌ و ثریا به‌هشتی ئاماژه‌ کرد

فیلمێک لە لایەن هونەرمەندی کورد مەهناز ئەفزەلی

لە ئێران پاش بەهمەن قوبادی نەوەیەکی نوێ هەیە لە سینەماکارانی کورد

Posted August 7th, 2011 at 9:28 pm (UTC-5)
Leave a comment

شەپول عەبباسی یەکێک لە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵانێکە لە بواری فیلم سازکردن و سینەمادا کار دەکات و تا ئێستا چەند کورتە فیلمێکی داکیومەنتری دروستکردوە بەڵام بە هوۆی نەبونی ئازادی کارکردن ئێرانی بە جێ هیشتوەو ڕووی کردوەتەوە کوردستانی باشور وپاشان تورکیا و ئێستاکەش لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادایە.
شەپۆل لەم دواییانەدا سەردانی واشنتنی کردو بە هەلمان زانی ئەم وتو وێژەی لەگەڵ ساز بدەێن، کە لەم دیمانەدا تیشک دەخاتە سەر هەندێ لەو گرفتانە کە ئەمرۆ روبەروی سینەماکاراندایە لە ئێران و هەر وەها پێداچونیک بە کارو بارەکانی لەو بوارەدا.

لە ئێران پاش بەهمەن قوبادی نەوەیەکی نوێ لە سینەماکارانی کورد لە ئارادایە

Posted August 7th, 2011 at 9:21 pm (UTC-5)
Leave a comment

شەپول عەبباسی یەکێک لە هونەرمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵانێکە لە بواری فیلم سازکردن و سینەمادا کار دەکات و تا ئێستا چەند کورتە فیلمێکی داکیومەنتری دروستکردوە بەڵام بە هوۆی نەبونی ئازادی کارکردن ئێرانی بە جێ هیشتوەو ڕووی کردوەتەوە کوردستانی باشور وپاشان تورکیا و ئێستاکەش لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادایە.
شەپۆل لەم دواییانەدا سەردانی واشنتنی کردو بە هەلمان زانی ئەم وتو وێژەی لەگەڵ ساز بدەێن، کە لەم دیمانەدا تیشک دەخاتە سەر هەندێ لەو گرفتانە کە ئەمرۆ روبەروی سینەماکاراندایە لە ئێران و هەر وەها پێداچونیک بە کارو بارەکانی لەو بوارەدا.

Jani Diylan

له‌ گوندێکدا له‌ دایکبووم که‌ که‌م تیایدا ژیام به‌ڵام هه‌موو یادگارییه‌کانی منداڵیم خسته‌ خورجینێکه‌وه‌و کردم به شانما و وه‌کو ده‌روێش ئه‌م شار و ئه‌و شار و ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتم پێ کرد، تا ئه‌مرۆش به‌ زیندویی ماونه‌ته‌وه‌.
له‌ دێی کارێز له‌ که‌ناره‌کانی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن و شاری خانه‌قین له‌ دایكبووم، به‌ڵام له‌ خانه‌واده‌یه‌کی کرماشانی که‌ زۆربه‌ی خوشک و زینده‌یاد تاکه‌ براکه‌م له‌وێدا له‌ دایکببوون.
هه‌رچه‌نده‌ من زاده‌ی کوردستانی باشورم به‌ڵام له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگه‌وه‌ له‌ ژێر کاریگه‌رییه‌کانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووم، به‌ تایبه‌تی کاریگه‌رییه‌کانی ڕادیۆی کرماشان و خۆم به‌ خوێنکارێکی ئه‌و زانکۆیه‌ ده‌زانم.
هیواو ئاره‌زووه‌کانم هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه‌ هونه‌ری سینه‌ماو موزیک بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یم له‌ به‌غدا به‌ کۆتایی گه‌یاند و له‌ ئاموزشگای عالی دانشگای تاران Social Workerم خوێندووه‌. پاشان له‌ ساڵی 1976 بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ کۆلیژه‌کانی مه‌یامی موزیکم خوێند، پاش گواستنه‌وه‌م له‌ مه‌یامیه‌وه‌ بۆ شیکاگۆ و پاشان بۆ کالیفۆرنیا چوومه‌ به‌شی زانسته‌کانی ڕامیاری و له‌ که‌ناردا کلاسه‌کانی ژورنالیزم، فۆتۆگرافی و ئه‌ندازیاری ده‌نگم خوێند. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌ ڕێگه‌ی American film Technologies بۆ کۆمپانیای Ted Turner له‌ سه‌ر ڕه‌نگکردنی زۆربه‌ی فیلمه‌ ڕه‌ش وسپییه‌کانی هۆلیوود کارم کرد. هه‌روه‌ها دوو ساڵیش بۆ هه‌مان کۆمپانیا له‌ وڵاتی مه‌کسیک کارم ده‌کرد. له‌و 24 ساڵه‌ی که‌ له‌ کالیفۆرنیا بووم ساڵانێکی زۆری له‌ ته‌له‌فیزیۆنێکی خۆجێی کوردیدا کارم ده‌کرد و دڵخوازانه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌رکی خۆمان به‌ڕێوه‌مان ده‌برد. زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، ئیسپانی، فارسی و عه‌ره‌بی به‌باشی ده‌زانم و شاره‌زاییم له‌ هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی تریش هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ گروپی موزیکی Darvak که‌ گروپێکی ئاماتۆر له‌ موزسیۆنانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریکایی پێکهاتبوو و به‌شه‌ کوردییه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆی مندا بوو ده‌ستم به‌ کاری موزیک کرد.
چه‌ند گۆرانییه‌کم له‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌ کوردییه‌کاندا کلیپ کرد به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆدا بوون به‌ قوربانی.
له‌ ساڵێ 2002 وه‌ له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستم به‌ کار کرد. بێجگه‌ له‌ ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی ده‌نگوباسه‌کان له‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ی تردا کارم کردووه‌. ئێستاکه‌ش سه‌رگه‌رمی به‌رنامه‌ی کاروانسه‌رای هونه‌رم.