ڤیان مایی یه‌کێک له‌و خانمه بوێرانه‌ی کوردستانی باشوره که پێ ناوه‌ته بواری فیلم سازکردن به‌و هیوایه‌ی بتوانێت گۆڕانکاریه‌کی پۆزه‌تیفانه له کۆمه‌ڵکای کوردی‌دا به دی بهێنیت. ڤیان ده‌ڵێت هه‌ر له گه‌نجیدا خه‌ونی بوه له کار‌و بواری ته‌لفزیون و درامادا کار بکات و کێشه‌ی ژنان یه‌کێک له‌و کێشانه‌دا بوه که کاری تێکردوه ئه‌م رێگایه بگرێته به‌ر. ڤیان خانم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌وه ده‌کات چۆن رووی کرده بواری فیلمسازی و هه‌ندی له‌و ئاسته‌نگانه‌ی له رێ سینه‌مای کوردیدایه له کوردستانی باشور.
” کامیرا چه‌کێکه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا”
” کامیرا چه‌کێکه بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا”
ڤیان مایی یه‌کێک له‌و خانمه بوێرانه‌ی کوردستانی باشوره که پێ ناوه‌ته بواری فیلم سازکردن به‌و هیوایه‌ی بتوانێت گۆڕانکاریه‌کی پۆزه‌تیفانه له کۆمه‌ڵکای کوردی‌دا به دی بهێنیت. ڤیان ده‌ڵێت هه‌ر له گه‌نجیدا خه‌ونی بوه له کار‌و بواری ته‌لفزیون و درامادا کار بکات و کێشه‌ی ژنان یه‌کێک له‌و کێشانه‌دا بوه که کاری تێکردوه ئه‌م رێگایه بگرێته به‌ر. ڤیان خانم له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌وه ده‌کات چۆن رووی کرده بواری فیلمسازی و هه‌ندی له‌و ئاسته‌نگانه‌ی له رێ سینه‌مای کوردیدایه له کوردستانی باشور.
یهدی ناسنامه‌ی که‌لتوری ناوچه‌ی کرماشان بوو
یهدی ناسنامه‌ی که‌لتوری ناوچه‌ی کرماشان بوو
یه‌دوڵا ره‌حمانی مهقامبێژو و ئاوازدانه‌ری ناوبانگی کرماشان له 5/28/2011 له شاری کرماشان له‌م جیهانه ماڵئاوایی کرد.
یهدی له ساڵی 1940 له شارستانی سه‌رپێڵی زه‌هاو له داێک بوو و له ساڵی 1960 وه‌کو گۆرانبێژ و ئاوازدانه‌ر له رادیۆ کرماشان ده‌ست به کار‌و چالاکی هونه‌ری کرد‌و کۆمه‌ڵێک له مه‌قامه ڕه‌سه‌نه‌کان و گۆرانیه فۆڵکلوریهکانی ناوچه‌ی کرماشان تۆمار کرد، مه‌قام فه‌ڵه‌ک شار غه‌م یه‌کێک له هه‌ره ناوبانگترین کاره هونه‌ریه‌کانی بوو. یهدی له‌م ساڵانه‌ی دوایه‌دا کۆمه‌ڵێک له گورانیه‌کانی ساڵانی 70 له ئه‌لبۆمێکدا له ژێر ناوی ئه‌ڵوه‌ناتی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی که‌مانچه ژه‌ن شه‌هریار جه‌مشیدی سه‌ر له نۆی تۆمار کرده‌وه.
لێره‌دا گوێ ده‌گرینه ههڤپهێڤینیک له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی که‌مانچه ژه‌ن کاک شه‌هریار جه‌مشیدی له باره‌ی کار‌و هاوکاریه‌کانی له‌گه‌ڵ زینده یاد یه‌دوڵا ره‌حمانی.
فیلمی “رۆژین” لە فیستیڤالی سینەمایی بەرسەلۆنە
.
فیلمی “رۆژین” لە فیستیڤالی سینەمایی بەرسەلۆنە
دەرهێنانی چیمەن رەحیمی
ماوەیەک لەمەو پێش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دۆست و هاوکارم خانم چیمەن رەحیمی باس لە کارە هونەرەیەکانمان کرد بە تاێبەتی دواترین پرۆژەی کە فیلمی رۆژین بوو. لە چەند رۆژی رابوردودا چیمەن خانم ئاگاداری کردینەوە فیلمەکەی رەوانەی فیستیڤالی سینەمایی بەرسەلۆنە کراوە بەڵام ئەمجارە وەکو بەشێک لە فیلمە داکیومەنتەریەکانەوە لە بارەی مافەکانی مرۆڤ. شایانی ئاماژە پێکردنە فتستیڤاڵی فیلمی بەرسەلۆنە یەکێک لە فیستیڤالە ناوبانگەکانی جیهانە و هونەرمەندی سینەمای کورد بەهمەن قوبادی یەکێک لە ناوە دیارەکانی ئەو فیستیڤاڵەدایە چ بە هۆی بەشداری کردنی فیلمەکانی وە یا خود بەشداری کردنی خۆی وەکو داوەر لە فیستڤاڵەکەدا.
بەشداری کردنی ڕۆژین لە دەرهێنانی چیمەن رەحیمی لە فیستیڤاڵێکی ناوبانگ وەکو فیستیڤاڵی بەرسەلۆنە هانگاوێکی مەزنە بەرەو پێش و سەرکەوتنێکە بۆ دەرهێنەرانی کورد و سینەمای کوردی.
سەرکەۆتن بۆ فیلمی رۆژین و چیمەن خانم دەخوازین لەو فیستیڤاڵە پڕ شکۆدارەدا.
شه‌وی که‌ڵتوری ئیسپانی – یونانی
شه‌وی که‌ڵتوری ئیسپانی – یونانی
فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری میلله‌تان له زۆر ڕوه‌وه له ریشه‌دا له یه‌که‌وه نزدیکن به تاێبه‌تی که له لێوارێکی جوگرافی دیاریکراودا بن وه که‌ناره‌کانی میدیترانه نمونه‌یه‌کی ئه‌و نزدیکیهن. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باڵێۆزخانه‌کانی ئیسپانیا و یۆنان پێکه‌وه کارێکی هاوبه‌شیان ئه‌نجام داوون له پیشاندانی به‌شێک له موزیک و هه‌ڵپه‌رکێ ڕه‌سه‌نی هه‌ردوو وڵاتانیان .
له 15/5/2011 گروپێک له موزسیون و سه‌ماکه‌رانی ئیسپانی و یونانی له ده‌ستپێکردنی گه‌شته‌که‌یان له USA به‌شێک له هونه‌ره‌که‌یان له ساڵۆنی پڕشکوه Lincoln Theatre که له ساڵی 1920 له واشنتن DC درووستکراوه نمایش دان.
ئه‌گه‌ر بنواڕێنه ههڵپهرکیه یونانیه‌کان ده‌بینین چه‌ن له کوردیه‌کانه‌وه نزدیکن، له روی موزیکه‌وه سازی لیره Lyra زۆر له که‌مانچه یان قهێچهکی کوردیه‌وه نزدیکه، چ له رووی ده‌نگ وه یاخود ژه‌نین. داد وفهریادی گورانیبێژانی فلامینکۆ که سه‌رچاوه‌ی له ڕاجستانی هیندوستانه‌وه وه‌رگرتوه وا پێ ده‌چێت له هه‌مان زاده‌ی دهسگاه موزیکیه‌کان و مه‌قامه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردی بن. به هه‌مان شیوه ژه‌نینی گیتار فلامینکو له ژه‌نینی ته‌نبور نه‌وازانی کوردی یارسان وه یاخود خوراسان ده‌چێت.
گومانی تێدا نییه ئه‌م جۆره چالاکیانه به‌شێکن له ناساندنی فهرهنگ و که‌ڵتوری میلله‌تێک به میلله‌تانی تر هه‌ر به‌و شیوه‌ی ئیمساڵ له کوردستانی باشوردا ئه‌نجام درا.
ئه‌ڵبه‌ته بۆ من هه‌لێک بوو که له نزدیکه‌وه له‌گه‌ڵ موزسیونهکاندا ئاشنابم، به تاێبه‌تی موزسیونه یونانیه‌کان زۆر خۆشحال بوون که زانین من کوردم.
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ده‌ف ژه‌نی ناوبنگ هه‌ژار زه‌هاوی
لە ساڵیادی ماڵئاوایی هونەرمەندێکدا
به وردی نازانم که‌ی بوو، چ ڕۆژێك،هەفتە،مانگ وە یاخود چ ساڵێك بوو، به‌ڵام ده‌زانم به‌لایه‌نی که‌م 20 ساڵ له‌مه‌و پێش بوو که نامه‌یه‌ك بۆ هاوڕێیه‌کم له مۆسکۆ نوسیبوو پێشتر له کۆنفڕانسێکدا له ڤیننای پایته‌ختی ئوتریش یه‌کمان ناسی، وه‌لێ وا دیار بوو ئه‌و هاوڕێیه ئیتر له‌وێ نه‌مابوو و له جیاتی ئه‌و زینده یاد کاک ڕه‌هبه‌ر نامه‌که‌ی به ده‌ست گه‌یشتبوو و وڵامی دامه‌وه و هه‌ر له‌وێوه گرێی دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تیمان پێکه‌وه به‌ست.
زینده یاد ڕه‌هبه‌ر جه‌لال له‌وپه‌ڕی جیهانه‌وه له به‌فرو سههۆڵبندانی مۆسکۆوه و منیش له که‌ناره‌کانی کالیفۆرنیاوه ئاسمانێکی خۆشه‌ویستی پێکه‌وه بهستینیهوه. ئه‌و هه‌ر له‌و دورییه‌وه که زانی منیش وه‌کو خۆی له کورد پهروهرهکانم تا هات دۆستایه‌تی و هاوڕێیهتیامان پته‌وتر بوو، له زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ئاگاداری ده‌کردمه‌وه. هه‌ر له‌و کاتانه‌ی له مۆسکۆ بوو پرۆژه‌یه‌کی بۆ بڕوانامه‌ی ماسته‌ره‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو بۆ نه‌خشه کێشانی تابۆیه‌ک که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕوداوێکی ساڵی 1963. به‌ڵێنی دا پاش ته‌واوبوونی پڕۆژه‌که‌ی وێنه‌ی تابلۆکهیم بۆ ڕه‌وانه بکات، پاشان به‌ڵێنه‌که‌ی به ئه‌نجام گهیاندو وێنه‌ی تابلۆی دیپلۆمەکەی بۆمی نارد کە یه‌کێکه له تابلۆ هه‌ره جوانه کوردیه‌کان تیایدا جه‌ورو سته‌م و ئازاری میلله‌تێک پیشان ده‌دات، میلله‌تێک چه‌ند تامه‌زرۆی ئازادییه‌و تا چه‌ند ڕۆڵه‌کانی ئاماده‌ن له پێناویدا گیانی خۆیان به‌خت بکه‌ن. پێنج که‌س له نێوانیاندا ژنێک به ستونێکه‌وه به‌ستراون و گولله‌باران ده‌کرێن، دیمه‌نێک تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه و هەر کات کوردێك له سێداره ده‌درێت یان گولله‌باران ده‌کرێت.
ڕه‌هبه‌ر مۆسکۆی به‌جێهێشت و ڕووی کرده فیله‌ند و په‌یوه‌ندیه‌کانمان هه‌ر به‌رده‌وام بوو، گه‌رچی جاروباریش به‌هۆی گیروگرفت و سه‌ختی ژیانی هه‌ردوکمان پچڕ پچڕ بوو.
ڕه‌هبه‌ر له فیله‌ند ده‌ستیکرد به ده‌رکردنی گۆڤاری دڵانپار و هه‌موو ژماره‌کانی بۆ ده‌ناردم.
ئێمه بێجگه له‌وه‌ی له جهیانی هونه‌ردا بووین ئه‌و شێوه‌کارو موزسیۆن، منیش له جهیانی موزیک و ئه‌ڤینداری هونه‌ره جۆراوجۆره‌کان له نێوانیان شێوه‌کاری، بێئه‌وه‌ی چاومان به یه‌کتر بکه‌وێت وه‌کو دوو دۆست و هاوڕێ زۆر نزیک بووین له‌وانه‌یه به هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستی و میهره‌بانییه‌ی له ده‌رونی هونه‌رمه‌نداندا هه‌یه و خولیاش بۆ خه‌باتی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌کەی ئه‌و لێک نزیکبونه‌وه‌ی دروست کردبێت.
کات و ڕۆژ و مانگ و ساڵ ڕویشتن لە پڕدا قەڵا ڕەشێك بە دەنوك لەو بەرەوە لە پەنجەرەی ژورەکەمدا و مەرگ و ماڵئاوایی رەهبەری پێ گەیاندم، مەرگی هاوریەك کە هێشتا یەکمان نەبینیبو بەڵام لە ڕێگای وێنە و ووشەکانیەوە لە گۆشەیەکی دڵمدا شوێنی خۆی کردبوەوە. نوچەیەکی دڵتەزین بوو،مەرگ ئەم میهمانە بێ نەوازە، ئەم میهمانە ناکاتە کە بێ ئەوەی لە دەرگا بدات خۆی ئەکات بە ژووردا بۆ دەست لە بەرۆکمان بەرنادات.
هه‌وری غه‌م دایکرد و ئاسمانمی ڵێڵ کرد، ئه‌م گه‌ردوونه بۆ وا کاتژمێره‌که‌ی به په‌له له دژی ئێمه‌دا وا به‌ره‌و پێش تاو ده‌نێت، ئه‌م ئیزرائیله تا که‌ی ده‌ست له قوڕگمان به‌ر نادات.
ڕه‌هبه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌ک بوو له ئاسمانی کوردستاندا چۆڕا، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه و گه‌ریلاکان له‌سه‌ر چیا و له ناو دۆڵه‌کاندا له پێناو خاک و گه‌له‌که‌یاندا چه‌کیان به شانیاندا کردبوو، ڕه‌هبه‌ر به تابلۆکان، به وشه‌و ده‌نگی ژێی گیتاره‌که‌ی تێده‌کۆشا. ڕه‌هبه‌ر واتا هونه‌ری به‌ره‌نگاری… هونه‌ری به‌گژا چونه‌وه‌ی داگیر که‌ران، ئه‌و بڕوای نه‌بوو به‌و سنوره‌ی دوژمنان له نێوانی وڵاته‌که‌یدا دایانکێشاوە، بۆ ئه‌و کوردستان دڵێکی یهکپارچهبوو.
ڕەهبەر لە نامەیەکدا کە ٢٧/٣/١٩٩٠ لە مۆسکوەوە بۆمی ڕەوانە کردبوو دەنوسێت ” چیرۆکی کورد و سەرکردەی کورد… هەویرێکی ئاوهەڵگرە… زۆری دەوی. مناڵانی کوردیش برینی بەسۆی لەشی کوردی بریندارن”
ڕه‌هبه‌ر خه‌رمانێکی تابلۆی به جێهێشت که هه‌ر یه‌ک داستانێکی دڵته‌زێنی ئه‌م گه‌له سته‌م لێکراوه‌ی له خۆ گرتووه.
ڕه‌هبه‌ر هه‌ر وه‌کو یه‌ڵماز گونای،ئامه‌د کایا، موجتبا میرزاده، هۆزان سه‌رحه‌د، مه‌رزییه، ئه‌رده‌لان و حه‌مه جه‌زا زوو ماڵئاوایی لێ‌کردین.
ڕه‌هبه‌ر گه‌رچی ماڵئاوایی کرد وه‌لێ ئێستا جگه‌رگۆشه‌کانی ، شێرکۆی برای و هاوڕێکانیشی له بڕینی هه‌مان ڕێگا بەردەوامن و یادیشی هەمیشە بەرز ڕادەگرن.