ژنانی کوردستان ئەگەر بهاتبایە لە ژێر چەپۆکی ئەو وڵاتانەی دەستیان بەسەردا گرتووە نەبوایە، ئەگەر لە ژێر سیستمێکی دووا کەوتووی کۆمەڵایەتی نەبوایە، ئەگەر گیرودەی پابەندبوون بە فەرمایشتە بەسەر چووەکانی ئاێینیدا نەبوایە و ئەگەر لە ژێر دەسەڵاتی پیاو سالاریدا نەبوایە، بێگومان ئەمرۆ لە ئاستێکی تردا دەبوو و لەگەڵ ژنانی تری جیهاندا زووتر دەستی بە هاوماڵی کردن دەکرد و لە کێبرکیدا دەبوو بۆ خۆ گەیاندن بە هەرە لوتکەی خواست و ئارەزوەکانیان.
ئەمرۆ ژنانی کورد لە تاراوگە خۆشبەختانە بە هۆی ئەو دیموکراسیەی کە لەو وڵاتانەی تێدا دەژینم، ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخساوە بۆ ئەوەی لە شەمەندەفەری ژیاندا لە دووا نەمێنن و بە خۆیان گەشە بدەن و بەرەو پێش هەنگاو بنێن.
ئەمرۆ ژنانی کورد نەک هەر گەیشتوونەتە پەرلەمانی ئەو وڵاتانەی تێدا دەژێن بەڵکو گەیشتوونەتە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا کە هەر باڵاترین دەسەڵاتە لە ئەوروپای رۆژئاوا.
ژنانی قەندیل ساڵەهایە نموونە و نیشانەی خۆڕاگری و قارەمانیەتی بوونە، ژنانی پێشمەرگ لە رۆژهەڵات و باشور،ژنان و شەرڤانانی رۆژئاوای کوردستانیش بە خۆراگری و خۆبەختکردن مێژوویان تۆمار کرد و بۆ جیهان سەڵماندیان کە هەرە نموونەی ئازایەتین.
لە جیهانی هونەریشدا سەرەرای ئەو هەموو سنورداریە، ژنانی کورد و هونەرمەندانێک وەکو Dilba Demirbag و Amira Casar و Belçim Bilgin لە موزیک و سینەمادا توانیویانە خۆیان بگەێینە ناوەندەکانی جیهانی.
لەو وڵاتانەی کوردستان بەسەریاندا دابەش کراوە ژنانێک لە بواری موزیک و سینەمادا لاپەرەی زێڕینیان تۆمار کردوون کە دەکرێ ئاماژە بە هەندێ لەو هونەرمەندانە کرد، مەهناز ئەفزەلی، فەخری خوروش، سورەیا شێرزادی، مەریەم بۆیانی، مەهوەش ئەفشار پەناە، سورەیا بەهەشتی، هولیا ئەفشار Hülya Avşar ، پەری زەنگەنە، قەشەنگ کامکار، مریەم ئیبراهیمپوور، فەتانەی وەلیدی، مەرزیە، لەێلا فەریقی، هانی، Beser Şahın ، Yıldız Tilbe, Aynur Doğan ,Rojin, Mizgin Tahir Songül Öden, Nilufer Akbal تارا جاف و چەندینی تر.
لە نێوان ئەو هونەرمەندانەدا فرمێسک یەکێک لەو خانمانەیە کە کە سەرەرای ئاستەنگەکان، هەموو ئەو سنورانەی بەسەر ژناندا سەپێندراوە شکاندووە و پێی ناوەتە ئەم جیهانە رەنگاو رەنگە کە بە نەوایەک دەمانگرێنێ و بە نەوایەکی تر بزە دەهێننە سەر لێوانمان.
فرمێسک خاوەن دەنگێکی ئەورشمی و ئاهوراییە، ناسک و شیرین، قووڵ و دڵ رفێن، پڕلە سۆز و ئەڤین و هونەرمەندێک کە هاتووە دەواری دا بکوتێ و لە فرمێسکیدا کانییەک تینیوتیمان بشکێنێ.
با لەم وتو وێژەدا کە لەگەڵ فرمێسک خانم ئەنجاماندا لەزاری خۆیە بەسەر هاتی ببیستین و بزانین چۆن ئەم رێگایەی هەڵبژارد و بەرەو کوێ هەنگاو دەنێ.
ئەمانەش هەندێ لینکی ڤیدیوەکانی فرمێسک